شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بە پەرۆشەوە میراتی ژنانمان شکۆمەند دەکەین
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسەتمەدار لە ڕۆژی ٨ی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: بە پەرۆشەوە میراتی ژنانمان شکۆمەند دەکەین.

ناوەندی هەواڵ
لە ٨ی ئادار، رۆژی جیهانی تێکۆشانی ژناندا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسەتمەدار پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە:
لەرۆژی جیهانیی ژناندا، پابەندبوونمان بە کارکردن لەپێناو پێشخستن و بەدیهێنانی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز، دووپات دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنانی عێراق بەدرێژایی زیاتر لەسەدەیەک تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادییەکانیان، بەجۆشەوە مێژووی عێراقیان نەخشاند وتی: سەرباری ئەو ئاستەنگانەی بەلای ئێمەوە نامۆ نین، چونکە پێشتریش تێمانپەڕاندووە و ڕووبەڕوویان دەبینەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: ئەمڕۆش بە پەرۆشەوە میراتی ژنانمان شکۆمەند دەکەین لە ڕێی مسۆگەرکردنی دواڕۆژێک کە تێیدا هەموو ژنێک دەرفەتی شایستەی پێبدرێت، لەم پێناوەشدا هەموو جۆرە خاو و خلیچییەک بەرپەرچ دەدەینەوە.