شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوخەمی بۆ گیانفیدایانی حەسەکە دەربڕی
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی خۆبەڕێوەبەری وێنەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان کرد و هاوخەمی خۆی بۆ ١٢١ گیانفیدای هێرشی شاری حەسەکە دەربڕی.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان کرد و هاوخەمی خۆی بۆ ١٢١ گیانفیدای هێرشی شاری حەسەکە دەربڕی.
سلێمانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان کرد و هاوخەمی خۆی و حزبەکەی بۆ شەهیدانی بەرخۆدانی گورزی گەریلا دەربڕی.
هەر لە سەردانەکەیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پیرۆزبایی سەرکەوتنی شەڕڤانانی لە بەرخۆدانی دژ بە چەتەکانی داعش لە حەسەکە کرد و گیانفیدایانی بە شەهیدی مرۆڤایەتی و گەلی کورد بەناو کرد.
ئەمڕۆ نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان، لە بارەگاکەیان لە شاری سلێمانی مەراسیمی هاوخەمی بۆ ١٢١ گیانفیدای بەرخۆدانی "گورزی گەلان" لە شاری حەسەکە بەڕێوەدەبەن و هەریەک لە حیزبی سۆشیالست و کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان و حیزبی زەحمەت کێشان و چەندین لایەن و کەسایەتی دیکە سەردانیان کردووە.
مەراسیمەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان پێشوازی لە لایەنی سیاسی، ڕێکخراوەکان، کەسایەتی و هاوڵاتیان دەکەن.
ت.پ