شەڕە تەقە لەنێوان دانیشتوانى خەبات و هێزەکانى پەدەکەدا دروستبوو

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پەدەکە چوونە گوندێکی شارۆچکەی خەبات و بەهۆی دروستبوونی شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکە و دانیشتوانی شارۆچکەکەدا کوژراو بریندار هەیە. ناوەندی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پەدەکە چوونە گوندێکی شارۆچکەی خەبات و بەهۆی دروستبوونی شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکە و دانیشتوانی شارۆچکەکەدا کوژراو بریندار هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ ١٠ی شوبات هێزێکى زۆرى ئەمنى پەدەکە، کە پێکهاتبوون لە زێرەڤانی، ئاسایش و پۆلیس بە مەبەستی نەهێشتن و ڕێگرییکردن لە دروستکردنی خانووی زیادەرۆ، چونەتە گوندی مامسنجی سەر بە شارۆچکەى خەبات لە پارێزگای هەولێر، بەڵام لە لایەن دانیشتوانی گوندەکەوە ڕێگرییان لێکراوەو بەو هۆیەوە شەڕە تەقە دروستبووە.

 

بەپێی زانیاریەکان لەو شەڕو ڕووبەڕووبونەوەیەدا کوژراو بریندار هەیە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێنجشەممەی ڕابردوو بەهەمان مەبەست و لەکاتی ڕوخاندنی خانوی هاوڵاتیان گرژیی و ئاڵۆزی دروستبوو.