مانگرتن لە خواردنی فەریبا ئەسەدی کۆتایی هات

زیندانی سیاسی فەریبا ئەسەدی، کە لە زیندانی قەرچەک زیندانییە، لە ١٣ی ئاداردا کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا کە بۆ شەرمەزارکردنی فشار و زۆردارییەکانی سەری دەستیپێکردبوو.

ناوەندی هەواڵ

 

فەریبا ئەسەدی، کە لە تارانی پایتەختی ئێران دەستگیرکرا و بە ساڵێک زیندانی سزادرا، لە زیندانی قەرچەک کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا کە لە دژی ئەشکەنجە و گوشارەکانی زیندان دەستیپێکردبوو، ئاماژە بەوەشکراوە کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکە لەکاتێکدایە فەریبا ئەسەدی بەڵێنی لە بەرپرسانی زیندانەکە وەرگرتووە کە بگوازرێتەوە بۆ زیندانێک کە زیندانییە سیاسییەکانی لێیە.

 

فەریبا ئەسەدی کە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە تاران دەستگیرکرا و لەلایەن دادگای شەهریارەوە دادگایی کرا، چالاکوانی سیاسی و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان، فەریبا ئەسەدی، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە دوای ئەوەی لە زینداندا ئەشکەنجە و هەڕەشەی لێکراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زیندانەوە، دەستی بە مانیان لە خواردن کرد.

 

ت.پ