کەرکوک، سزای سێدارە بۆ بکوژی میدیا فەیزوڵا دەرچوو

پارساڵ میدیا فەیزوڵا، یاریزانی قورسایی لە شاری کەکوک کوژرا و دوێنێ سزای سێدارە بۆ بکوژەکەی دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە دادگای تاوانەکانی شاری کەرکوک، دانیشتنی کەیسی کوشتنی میدیا فەیزوڵا، یاریزانی قورسایی، بەڕێوەچوو، بکوژی ئەو یاریزانە سزای لە سێدارەدانی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچوو.

 

بکوژی میدیا فەیزوڵا، کە ناوی حەکیم شەمسەدینە، برای هاوژینی میدیایە، یاریزانی یانەی پێشمەرگەیە بۆ تۆپی پێ و لە ڕابردووشدا یاریزانی یانەی خاک و نەورۆز بووە،

 

میدیا فەیزوڵا، لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٩یە و لە یاریی هێزی لەشی ژنان خاوەنی حەوت مەدالیایە، لە پاڵەوانێتییە ئاسیاییەکاندا و لە ئاستی عێراق و کوردستانیش هەشت مەدالیای بردووەتەوە، ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢١ ژمارەیەک چەکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی فەیلەقی شاری کەرکوک، بەهۆیەوە میدیا کوژرا و منداڵەکەشی بریندار بوو.

 

ت.پ