سۆفیا ئالاگاش لەو دۆسیەیەی کە دادگایی دەکرا بێتاوان دەرچوو

لە میانی چالاکییەکەدا ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی K.H. کە ڕاپۆرتی فاتمە پینار ئوستای بە سۆفیا ئالاگاش، بەڕێوەبەری هەواڵەکانی JINNEWS گەیاندبوو بەهۆی ئەو هەواڵەی کە پێشکەشی کردبوو، و دۆسیەیەکی لەسەر تۆمارکراو لە دۆسیەکەدا بێتاوان دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ 

 

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١، ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی K.H. لە میانی چالاکییەکدا لە ئیزمیر، فاتمە پینار ئوستای بۆ پۆلیس ڕاگەیاند. دواتر فاتمە پینار ئوستا سکاڵای لە پۆلیس تۆمار کرد،  ئەو ئەفسەرە پۆلیسە ناوی K.H. ڕاپۆرتی فاتمە پینار ئوستای بە سۆفیا ئالاگاش، بەڕێوەبەری هەواڵەکانی JINNEWS گەیاندبوو، بۆ ئەو هەواڵەی کە دروستی کردووە لەسەر بنەمای ئەم سکاڵایە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیزمیر  تۆمەتی 'بەدەستهێنان و دابەشکردنی زانیاری کەسی بە پێچەوانەی یاسا' لە دژی سۆفیا ئالاگاش ئامادە کرد.

 

ئەو تۆمەتەی کە ئامادەکرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ٥٢ی پلە یەکى ئیزمیرەوە پەسەندکرا.

 

سۆفیا ئالاگاش تاوانەکەی قبوڵ نەکردو داواکاری گشتی داوای سزای دوو تا چوار ساڵ زیندانی بۆ سۆفیا ئالاگاش کرد.

 

بەڵام دادگا بێتاوانی بۆ سۆفیا ئالاگاش دەرکرد.