یەکەمین کۆڕبەندی ژنان لە شاری وان دەستیپێکرد

یەکەمین كۆڕبەند کە لەلایەن هێڵی "EŞÎK" کە لە ١١ شار ڕێکدەخرێت، لە شاری وان بەڕێوەچوو ژنانیش لە کۆڕەکەدا قسەیان کرد و وتیان: "بۆ مافەکانمان مەرجە کە کۆببینەوە".

وان

پلاتفۆرمی ژنان  بۆ یەکسانی "EŞÎK" بە دروشمی "ژیانێکی ئازاد و یەکسان و بێ توندوتیژی" لە ١١ شاری باکوری کوردستان کۆڕبەند ڕێکدەخات، یەکەمین کۆڕبەندی پلاتفۆڕمەکە لە وان دەستیپێکرد، کۆڕەکە لە هۆڵی تاهیر ئەلچی سەندیکای پارێزەرانی وان و بە نوێنەرایەتی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەچوو.

 

"یەکێتی پێویستە"

زۆزان ئۆزگۆکچەی دڵداری پلاتفۆڕمی ژنان بۆ یەکسانی وتی: " EŞÎK ماوەیەکی زۆرە لە بەرەی ژناندا تێدەکۆشێت، هۆکاری بەشداریکردنمان لەم کۆڕەدا ئەوەیە کە وەک ژنان هەموومان لە مەترسیداین، بۆیە پێویستە پێکەوە کۆببینەوە مافی ئێمە هەمووی پێشێل کراوە پێویستە بۆ مافەکانمان پێکەوە کۆببینەوە و یەکڕیزیش مەرجێکە".

 

"ئێمە بۆ ژیانێکی ئازاد ئەم کۆڕبەندە ڕێکدەخەین"

لای خۆشیەوە بێرین سۆنمەز، وتی: "ئێمە لێرە کۆبووینەوە بۆ مافەکانمان و خەونەکانمان، بۆ ژیانێکی بێ توندوتیژی، ئازاد، ئێمە لەم کۆڕانەدا، دەمانەوێت تۆ هەست بە ئازادبوون و یەکسان بوون بکەیت، ئێمە دەمانەوێت گوێ لە بۆچوونەکانت بگرین دەربارەی ئەوەی پێویستە بکرێت، ئێمە لێرەین بۆ تێگەیشتن لە یەکتر و تێکۆشانی هاوبەش".

 

دوای وتارەکان، کۆڕەکە بە شێوەیەکی داخراو بۆ چاپەمەنی بەردەوام بوو.