هێرش کرایە سەر کۆمەڵەی کوردی و پایز پەرتوک
دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی مەد-دەر و پایز پەرتوک و دەست بەسەر چەندین پەرتوکدا گیرا و چەندین کەسیش دەستبەسەر کران.
ناوەندی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئامەد بینای کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا- مەد-دەر، کە چالاکی زمانی کوردی بەڕێوەدەبات، هەروەها دەستی بە سەر بینای پایز پەرتوکدا گرت. لە هەمان کاتدا پۆلیس هێرشی کردە سەر ماڵی چەندین کەس لە کارمەندانی مەد-دەر.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر پەرتوکی خوێندن و گۆڤار و هارد دیسکی کۆمپیوتەرەکانی دامەزراوەی کوردیدا گیرا و کۆمەڵێک پەرتوکی ناوەندی پایز پەرتوک دەستی بەسەردا گیرا، گەڕان لە پەرتوکخانەکەدا بەردەوامە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، بەلقیسا سولەیمانئۆغڵو بیتکین، بەڕێوەبەری "ژین ئارت هونەر" لە ئەزمیر کە چالاکیی فەرهەنگی و هونەری بەڕێوە دەبات، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ٢٤ی ئەیلوول، هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر چەندین ماڵ لە ئەستەنبوڵ و ماردین، کە لە ئەنجامدا لانیکەم ٩ کەس دەستەبەر کراون، کە تیایدا بەڕێوەبەرانی پێشووی هەدەپە نەجلە کایە، عەبدولغانی فەریدغۆلاری و یاسەمین هەن.