ئەو میوانەی ڤیتامین "A,C"یان تێدایە بۆ منداڵان بەسوودن

هەمیشە ڕێنمایی دایکان و باوکان دەکرێت، کە منداڵەکانیان لە خواردنە زیانبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان دوور بخەنەوەو لەبری ئەوە میوەیان پێبدەن، بە تایبەت ئەو میوانەی ڤیتامین "A,C"یان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

خواردنی بڕی پێویست له‌ میوه‌ به‌ تایبه‌ت جۆره‌ باشه‌کانی کە دیارترینیان ڤیتامین  "A,C"ن، رۆڵێکی سه‌ره‌کیان هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی منداڵ و به‌هێزکردنی به‌رگری و پاراستنی له‌ نه‌خۆشی.

 

ئەو میوانەی کە سوودی زۆری هەیە بۆ منداڵ، بریتیین لە:

-سێو: سێوێکی مامناوەند نزیکەی چوار گرام ڕیشاڵی تێدایە بە زۆری لە توێکڵەکەیدا، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بە توێکڵەوە بدرێت بە مناڵ.

 

-هەرمێ: ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم لەخۆ دەگرێت کە لێدانی دڵ ڕێکدەخات و کارکردنی ماسولکەکان دەپارێزێت.

-توو: فشاری ئۆکسجینی کەم دەکاتەوە، پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشییەوە هەیە، وەک زەهایمەر و شەکرە.

 

-کولەکەی زەرد: سوودی بۆ چاو هەیە و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات، ئەمە جگە لەوەی بەسوودە  بۆ دڵ و سییەکان و گورچیلە.