نووسەرانی کورد بارودۆخی چوار پارچەی کوردستان دەخەنەڕوو

زۆرێک لە نووسەرانی ئاوارەی کوردستان، ئێران، تورکیا، عێراق، سوریا و ئەفریقا لە بەرنامەی  Erinnerungensort Badehaus بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەشکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

زۆرێک لە نووسەرانی ئاوارەی کوردستان، ئێران، تورکیا، عێراق، سوریا و ئەفریقا لە بەرنامەی  Erinnerungensort Badehaus، کە ساڵانە لەلایەن نووسەرانی ئەڵمانی لە وۆڵفڕاتشاوسن لە نزیک شاری میونخی ولاتی ئەڵمانیا ڕێکدەخرێت، بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد.

 

ئەنیسا جەعفەری مێهر، ئەندامی پێنی کوردی، نووسەر ژیار جانفەرد، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی پێنی کوردیی، بەشداری بەرنامەکە بوون، نووسەرانی کورد بە بەرهەمەکانیان تیشکیان خستەسەر بارودۆخی هەر چوار پارچەی کوردستان و تواندنەوەی کورد بە ڕێگەی جیاواز، هەروەها ژیار جانفەرد چیرۆکی خۆی وەک بەشێک لە ئەدەبیاتی کوردی خوێندەوە .