بەرخۆدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەردەوامە

ئەو چالاکییانەی کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیان پێکرد، لە مانگی پێنجەمیدا بەبێ پچڕان بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵڕۆژی شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ کە بۆ نەهێشتنی سیاسەتی دژە دیموکراسی و ستەم و ئەشکەنجە و کێشە ئابوورییەکان لە سەردەمی محەممەد ڕەزاشای پەهلەویدا بەڕێوەچوو نزیک دەبێتەوە، لەو پڕۆسەیەدا شۆڕش لە ڕێباز و ئامانجەکانی لابرا و لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی کە بەدەستهێنابوو، هێندەی سەردەمی شاهانە سیمایەکی سەرکوتکەرانە و دژە دیموکراسی بەخۆیەوە بینی.

 

سەرەڕای هەموو فشار و کوشتار و ئەشکەنجەی بەکۆمەڵ، ساڵیادی شۆڕش کە ٤٤ ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، بە ناڕەزایەتی لە دژی ئەو سیستەمەی کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٥ مانگ بەردەوام بوو، پێشوازی لێدەکرێت.

دوێنێ لە چالاکی ناڕەزایەتی خەڵک لە شارەکانی سنە، سەقز، مەهاباد، کرماشان، جوانڕۆ، ئیلام، ورمێ، بانە، بۆکان، مەریوان، کامیاران، دیاری کرا کە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا تۆڵەی لێدەکرێتەوە.

 

لە شارەکانی سیستان و بەلوچستان، یەزد، تاران، کەرەج، ڕەشت، مازەندەران، مەشهەد، ئیزە، کرمان، ئەسفەهان، تەبرێز، ئەردەبیل، شیراز و ئەهواز، خۆپیشاندەران ئاگریان لە ئاڵای حکومەت بەردا و بەخشی پەیامێکیان کرد کە تا کاتی گۆڕانکاری بەردەوام دەبێت لە ناڕەزایەتییەکانی گەل.