هیندستان سنووردارکردن بۆ هەناردەکردنی برنج دەسەپێنێت

هیندستان کەمترین نرخی هەناردەکردنی بۆ باری برنجی بەسمەتی سەپاند کە هەزار و ٢٠٠ دۆلار بوو بۆ هەر تۆنێک.

ناوەندی هەواڵ

 

حکومەتی هیندستان ڕایگەیاند کەمترین نرخی هەناردەکردنی ناردنی برنجی بەسمەتی هەزار و ٢٠٠ دۆلارە بۆ هەر تۆنێک، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتەکە هەوڵدەدات نرخەکانی ناو وڵآت پێش هەڵبژاردنە کۆنترۆڵ بکات.

 

هیندستان کە گەورەترین هەناردەکاری برنجی جیهانە، لە مانگی تەمموزدا هەناردەکردنی برنجی سپی نا بەسماتی قەدەغە کرد و ڕۆژی هەینی باجی ٪٢٠ی لەسەر هەناردەکردنی برنجی پاربۆیل سەپاند.

 

حکومەت لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک لە بازرگانان دوای دەرچوونی قەدەغەکردنەکە، برنجەکان دیکەی جیاواز لە برنجی بەسمەتی تۆمار دەکەن، بۆ تێپەڕاندنی سنووردارکردنی هەناردەکردن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دانانی کەمترین نرخی هەناردەکردن یارمەتی دەسەڵاتداران دەدات بۆ دڵنیابوون لەوەی برنجی سپی وەک "بەسمەتی" هەناردە نەکرێت.

 

هیندستان نزیکەی ٤ ملیۆن تۆن برنجی بەسمەتی هەناردەی وڵاتانی وەک ئێران، عێراق، یەمەن، سعودیە، ئیمارات و ئەمریکا دەکات.