خواردنی سەوزە و میوە تەندروستی لەش دەپارێزێت

میوە دەوڵەمەندەکان بە ماددە ڕیشاڵییەکان، هەستی تێربوون زیاد دەکەن و کێشی لەش دەپارێزن.

ناوەندی هەواڵ

 

خواردنی سەوزە و میوە ڤیتامین، کانزا، دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکییە گرنگەکان بە جەستە دەبەخشیت، کە پێویستیانە بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات.

 

لە ڕاستیدا، خواردنی بڕی پێویست لە میوە و سەوزەکان ڕۆژانە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، دابەزاندنی پەستانی خوێن و لە هەندێک حاڵەتدا مەترسییەکانی هەندێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

 

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هەندێک سەوزە و میوە هەن کە دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ هەستی تێربوون ببەخشن، بەهۆی ڕیشاڵ و پڕۆتینەوە تیایاندا یارمەتی خاوکردنەوەی پڕۆسەی هەرسکردن دەدەن.

 

ئەڤۆکادۆ، ڕیشاڵی تێدایە یارمەتیدەرە لە هەرسکردن و بەشدارە لە هەستکردن بە تێربوون، شوتی، ٪٩٢ ئاوە، هەندێک لێکۆڵینەوە دەریانخستووە کە خواردنی ئاو پێش ژەمەکان و لە کاتی ژەمەکان دەتوانێت یارمەتی زیادکردنی هەستی تێربوون بدات، بلاک بێری بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵییەکان هەستی تێربوون زیاد دەکات، مۆز، ٣.٥ گرام ڕیشاڵی تێدایە ئەمەش بڕێکی پێویستە ڕۆژانە بۆ زیاد کردنی هەستی تێربوون.

 

زەیتون، بەهۆی هەبوونی چەورییە تەندروستەکان یارمەتی کەمکردنەوەی هۆرمۆنەکانی برسێتی و خاوکردنەوەی هەرسکردن دەدەن، سێو، ئەم میوەیە لە نێوان ژەمەکاندا هەستی تێریی زیاد دەکات، هەروەها رێژەی ڕیشاڵی ناو سێو یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدات.

 

خەیار، خەیار سەوزەیەکی باشە بۆ خواردن بۆ ئەوەی بۆ مانەوە بە تێری بۆ ماوەیەکی درێژ، چونکە کالۆری کەمی تێدایە بەڵام ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە، ڕێژەی بەرزی ئاوەکە یارمەتیدەرە بۆ پڕکردنی گەدە، ئەمەش هەستکردن بە تێربوون بەرەوپێش دەبات، بەهۆی سروشتی کەم کالۆری و توانای زیادکردنی بڕێکی زۆر بۆ ژەمەکان.

 

گێزەر، کەمی کالۆرییەکەی وای لێدەکات ببێتە بژاردەیەکی زۆر باش بۆ ئەو کەسانەی کێشیان دادەبەزێنن.