جۆرێکی قاوە بەرهەمدەهێندرێت کە بەرگەی گەرما و وشکەساڵی بگرێت

لە کاتێکدا گەرمبوونی جیهان هەڕەشە لە جۆرە سەرەکییەکانی قاوە دەکات، بەرهەمهێنەرانی قاوە لە ئۆگاندا کار لەسەر جۆرێک دەکەن کە بتوانێت بەرگەی گەرما و وشکەساڵی و ئافاتەکان بگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هەردوو جۆری سەرەکی قاوە کە لە جیهان دەخورێتەوە عەرەبیکا و ڕۆبوستا لە سەردەمی گۆڕانی کەشوهەوادا مەترسییەکی گەورەیان لەسەرە و بەرهەمهێنەرانی قاوە کار لەسەر جۆرێکی دیکەی قاوە دەگرن کە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا بە خۆڕاگری بمێنێتەوە

 

جووتیارانی یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری قاوە لە ئەفریقا جۆرێکی دیکەی قاوە دەچێنن کە باشتر بەرگەی ئەو گەرما و وشکەساڵی و نەخۆشییە دەگرێت کە بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

 

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەو پێیەی دارە ڕۆبوستاکان بەهۆی ئافات و نەخۆشیەکانەوە کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییەوە و دارەکانی لیبێریکای گۆڕیووە، قاوەی لیبێریکا ئێکسێلسا لە کۆنەوە لە ناوچە گەرمەکانی ئەفریقای ناوەڕاست هەبووە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا بۆ ماوەیەکی کەم چێنراوە پێش ئەوەی کۆتایی پێبێت، پاشان وێرانکارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا هاتە ئاراوە و بەرهەمهێنەران جارێکی تر لیبێریکایان زیندوو کردەوە.

 

لە کاتێکدا کە ئارابیکا و ڕۆبوستا دوو جۆری قاوەن کە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەچێنرێن، زیاتر لە ١٠٠ جۆری قاوە لە ناوچە کێوییەکان گەشە دەکەن، یەکێک لە جۆرەکانی لیبێریکا بۆ ماوەی سەدەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەچێندرێت.

 

قاوەی لیبێریکا ئێکسێلسا تایبەتە بە ناوچەی ئۆگاندا بە بەراورد لەگەڵ ڕۆبوستا کە هاوکات ڕەسەنی ئۆگاندایە و جۆری باڵادەستی قاوەیە کە لە ناوچەکەدا گەشە دەکات، نزیکەی ٢٠٠ جووتیار لیبێریکایان چاندووە و لەگەڵ دروێنەی ڕۆبۆستایاندا بە بازرگانانی ناوخۆیی دەیفرۆشن و نرخێکی بەهێزیان بەدەستهێناوە.

 

ساڵی ڕابردوو بەهۆی کەمی بارانبارین، دوو دۆنم  قاوەیڕۆبوستا زیانی بەرکەوت، بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی پەرەپێدانی قاوە لە ئۆگاندا، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ هەناردەکردن کەمتر بێت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، وشکەساڵی و ئافاتەکان تاوانبارن ئەگەر تەنها پشتی بە ڕۆبوستا ببەستایە.