ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەبەردەم پەرلەمانی ئێران

کۆمەڵێک هاووڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەردەم بینای پەرلەمان ئێران کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان نیشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمەڵێک هاووڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی یاسای هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ماوەی پێنج ساڵ، هەروەها لابردنی هێڵی بودجە بۆ یاسای پاراستنی کەمئەندامان کە لەلایەن حکومەتەوە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دروستکرابوو، هەر بۆیە لەبەردەم بینای پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوە.

 

داواکاری هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەوەیە کە ئەم هێڵە بگەڕێننەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە و تەرخانکردنی قەرزی گونجاو بەپێی پێویستی خۆیان لەم یاسایەدا، وە دەڵێن جگە لەوەش ٪٤٩ی بودجەی ڕێکخراوی خۆشگوزەرانی لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و خۆپارێزی و چاکسازی تا ئێستا نەدراوە و ئەم بابەتەش ڕووبەڕووی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بووەتەوە کە دوو گرفتیان هەیە، لەم گردبوونەوەیەدا خۆپیشاندەران پۆستەرێکیان هەڵگرتبوو کە ناوەڕۆکی "بودجەی ئێمە لە کوێیە؟" لە دەستدا بوو.

 

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای پەرلەمانی ئێران ئەنجامداوە، کە بەبێ هیچ وەڵامێک لەلایەن دەسەڵاتەوە پێشوازییان لێکرا.

 

لە پرۆژە یاسای بودجەی پێشنیارکراوی ساڵی ٢٠٢٢ دا، حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، لە کردەوەیەکی دژ بە یاسا، هێڵی بودجەی تایبەتی "یاسای گشتگیر بۆ داکۆکی لە مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت" لابرد، کە لە ساڵی ٢٠١٧ دوای ئەوەی پەسەندکرا پاشانیش لەلایەن چالاکوانانەوە هەوڵی بەردەوامدراوە بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە.

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم بوودجەیەیان لانەبردووە، بەڵکو زیادیان کردووە بۆ بودجەی ڕێکخراوی خۆشگوزەرانی، بەڵام خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەڵێن کە دیار نییە چەند لە بوودجەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.