بەهۆی مەلەوانەکانەوە ژیانی دۆلفینەکان دەکەوێتە مەترسییەوە

دەسەڵاتدارانی دورگەی هاوای لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵێک مەلەوان دەکەن کە تۆمەتبارن بە "بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە" لە دەریای دوورگەی گەورەی هاوایی دۆلفینەکانیان هەراسانکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

مەلەکردن لەگەڵ دۆلفینەکان چالاکیەکی گەشتیاری بەناوبانگە لە هاوایی بەڵام یاسای فیدراڵی مەلەکردن لە کەمتر دووری ٤٥ مەتر لە دۆلفینەکانەوە مەلەکردن قەدەغە دەکات.

 

دەسەڵاتدارانی هاوایی ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممە ٣٣ مەلەوان لە کاتی مەلەکردن دۆلفینەکانی ناو دەریاکە هەراسان و بێزار دەکەن کە ئەمەش پێشێلکردنی یاساکانە.

 

گرتەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی مەلەوانەکان بڵاوکراوەتەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە بەشی سامانە سروشتییەکان لە هاوایی بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت کە مەلەوانەکان بەرەو دۆلفینەکان دەڕۆن لەکاتێکدا ئەوان بە مەلەکردن دووردەکەونەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، مەلەوانەکان بە شێوەیەکی هەراسانەکەر و شەڕەنگێزانە دۆلفینەکانیان بێزارکردووە، یاسای فیدراڵی قەدەغەکردنی ئەم چالاکییەی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە خستوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ پاراستنی دۆلفینەکانی ئەنجامداوە کە دڵنیاببنەوە لەوەی لە ڕۆژدا لە شوێنەکانیان پشوودەدەن چونکە، دۆلفین بوونەوەرێکی شەوانە و لە کاتی ئێواراندا خۆراک دەخۆن و لە ڕۆژدا پشوو دەدەن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئەنجامدەدەن، دۆلفینەکان لە هەوادا باز دەدەن و بە دەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە، جۆرێکی دەگمەنی ئاژەڵەکانن و پێویستە بپارێزرێن لە هەر زیانێک کە لەلایەن چوار دەورەکەیانەوە بەرامبەریان ئەنجامبدرێت.

 

یاساکە دۆلفینەکانی دورگە سەرەکییەکانی هاوای دەگرێتەوە کە لە ماوەی ٤ کیلۆمەتری دەریایی لە کەناری دوورگەکانی هاوایی دوورن، ئەم یاسایە هەموو جۆرەکانی بەلەم و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش دەگرێتەوە.

 

مەلەوانەکان لەکاتێکدا لەناو ئاوەکەدا بوون لەلایەن ئەفسەرانی جێبەجێکردنەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و ئاگاداریان کردنەوە لە پێشێلکردنی یاسای فیدراڵی.