بە ڕۆحی نەورۆز، بەرخۆدانی خەڵک بەسەر نادادپەروەریدا سەردەکەوێت

هەزاران کەس لە شاری مەنبەج و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا و جلوبەرگی نەتەوەییان لەبەرکرد.

 ناوەندی هەواڵ

 

لەژێر دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز پیرۆز دەکەین، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەکەین و داگیرکەری تێکدەشکێنین"، هەزاران کەس لە دانیشتووانی شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئاهەنگی نەورۆزیان بەرز ڕاگرت و جەختیان لەوە کردەوە کە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ ڕۆحی ڕزگاری و یەکگرتوویی نێوان پێکهاتەکان زیندوو دەکاتەوە، پێداگری لەسەر ئازادی، وەستانەوە لە دژی نادادپەروەری و ستەمکاری و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جینۆسایدی گەلی کوردە.

 

ئاهەنگەکە کە لە شاری مەنبەج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، چەندین نمایشی گۆرانی و سەما لەلایەن تیپی ئاشتی و سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەر و نمایشی گۆرانی وتن لەلایەن تیپی هیلالی زێڕین و سەمایەکی سیرکازی و گۆرانی وتنی لەخۆگرتبوو.

 

لە پەراوێزی ئاهەنگەکەدا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان، شەهریبان جاویش، لە پێکهاتەی شەرکەسی، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لێرە هەموو پێکهاتەکان کۆبووینەتەوە بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە شاری مەنبەج، بۆ ئەوەی جیهان بتوانێت ئەو تابلۆیەوە ببینێت کە پڕبووە لە ڕەنگەکانی بەهار، پێشتر وەک پێکهاتەیەکی شەرکەسی نەورۆزمان نەدەکرد، بەڵام لە سایەی بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پڕۆژەکەی کە پاڵپشتی برایەتی گەلان و یەکێتی دەکات، ئێستا ئەم جەژنە پیرۆز دەکەین."

 

ئەلیسار بەرکاڵ، لە پێکهاتەی کوردییەوە، ئەم ڕۆژەی لە هەموو گەلانی ناوچەکە پیرۆز کرد و وتی، "نەورۆز ڕەمزی خۆڕاگری و خەبات و بەڵگەی هێزی خەڵکە لە بەرامبەر نادادپەروەری، سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرجەی کە مرۆڤەکان ئەزموونی کردووە، ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدان و خەبات لە نەورۆزدا پیرۆز دەکەین."

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە، "پێشتر گەلانی ناوچەکە، لە ئەنجامی ستەمکارییەکانی حکومەتی دیمەشق، هیچ ئاهەنگێکیان بەم شێوەیە و بە ئاشکرا نەدەکرد، هەروەها یەکگرتنی هەموو پێکهاتەکانیش بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە بە خۆشەویستییەوە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکاندا ئاهەنگ دەگێڕین و کۆبوونەوەکەمان جگە لە بەڵگەی هاودەنگی گەلان و خەباتی گەلان هیچی تر نییە."

 

نورا حەمید، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیک لە مەنبەج و گوندەکانی و ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆز، وتی، "ئەمڕۆ هەموو خەڵکی مەنبەج، جەژنی نەورۆز، جەژنی خۆشەویستی، جەژنی سەرکەوتنەکان و بەرخۆدان پیرۆزدەکەن، پێشتر جەژنی نەورۆز تەنها بۆ گەلی کورد بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن هەموو پێکهاتەکانەوە لە مەنبەج ئاهەنگ دەگێڕدرێت، کە پەیکەیەکی کۆمەڵایەتی جیاوازی پێکهێناوە کە بەرخۆدان و سەرکەوتنی دەربڕیووە.

 

 

ئاماژەی بەوەشدا کە "دروشمی نەورۆز بۆ ئەمساڵ گوزارشت لە هێز و سەرکەوتن دەکات بەسەر نادادپەروەری و ستەمکاری، بە ڕۆحی کاوەی ئاسنگەر، کە ستەمکاریی تێکشکاند، ئەم دروشمە ئیرادە و هێزمان پێدەبەخشێت لەگەڵ فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، کە هەموو پێکهاتەکانی کۆکردەوە، شاری مەنبج بە جلوبەرگی فۆلکلۆری نەتەوە جیاوازەکان ڕازاوەتەوە، بۆیە هەموو پێکهاتەیەک بە جلوبەرگی فۆلکلۆری نەتەوەیی خۆیانەوە بەشداری جەژنەکە دەکەن و ئەمەش گەڕانەوەی بە خەڵک بەخشی بۆ کولتوور و میراتی فۆلکلۆری خۆیان.".وە نەورۆزی ئەمساڵ هێز و ئیرادەیە."

 

و جەختیشی لەوە کردەوە، "ئێمە وەک گەلان، پێویستە ڕۆحی بەرخۆدان خەبات بکەین بۆ نەهێشتنی داگیرکاری تورکیا، کە جارێکی دیکە لە ڕێگەی هەڕەشە و هێرشەکانییەوە بە هەموو شێوەیەک کار بۆ ستەمکاری و وەدەرنانی پێکهاتەکان دەکاتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرخۆدانی گەل بەسەر نادادپەروەریدا سەردەکەوێت."

 

 

بۆ یەکەمجار خەڵکی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور نەورۆز پیرۆزدەکەن

خەڵکی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور نەورۆزیان پیرۆز کرد، لەژێر دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز، ڕێبەر ئۆجالان ڕزگار دەکەین و داگیرکاری دەشکێنین"، چەندین وتار و بەیاننامە لەلایەن پێکهاتە جیاوازەکانەوە خوێندرایەوە و وشەکان بەتەواوی بەڵێنێکیان لەخۆگرتبوو کە بەردەوام بن لە خەبات تا گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ڕزگاری هەموو ناوچەکان.

 

وشه کان، ، پیرۆزبایی نەورۆزی له هه موو گه لانی باکور و ڕۆژهه ڵاتی سوریا به له خۆ گرتبوو و بەڵێنی بەردەوامبوون له خەبات تا گه یشتن به ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی ناوچه داگیرکراوەکان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوه نوێ کردەوه

 

لە وشەکاندا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جەژنە فێستیڤاڵی بەهار و خۆڕاگریی و پێشکەوتنێکی مێژووییە بەرەو ڕزگاری مرۆڤ لە ستەم و کۆیلایەتی، گەیشتن بە ئازادی و یەکگرتوویی لە نێوان پێکهاتەکان، و پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ ڕاپەڕین لە بەرامبەر جینۆساید و ستەمکاری لە ڕێگەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە مافی گەلان و ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکانیان مسۆگەر دەکات

 

دوای ئەوە چەندین نمایشی شانۆیی لەلایەن تیمی قوتابخانەی کچانی هەجین و تیپی ئاشتی و سەمای فۆلکلۆری عەرەبی و کوردی نمایشکرا

 

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە هەجین، ڕانا موحیدین، خەبات و تێکۆشانی بە ئاهەنگی نەورۆز  پیرۆز کرد کە بۆ یەکەمجارە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بەڕێوە دەچێت و هیوای خواست جەژنی ئەمساڵ جەژنی سەرکەوتن و ئازادی جەستەیی بێت بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "جەژنی نەورۆز پێشکەوتنێکی مێژووییە بەرەو ڕزگاری مرۆڤ لە ستەم و کۆیلایەتی، گەیشتن بە ئازادی، و بوژانەوەیەکی نوێی بەرجەستەکراوە لە ڕۆحی ڕزگاری و یەکگرتوویی نێوان پێکهاتەکان، پێداگری لەسەر ئازادی، وەستانەوە لە دژی نادادپەروەری و ستەمکاری، و ڕەتکردنەوەی هەموو فۆرمەکانی توندوتیژی و جینۆساید.

 

وە جەختیشی لەوە کردەوە کە "لە سایەی قوربانیدانی شەهیدان، چێژ لە ئارامی و سەقامگیری دەبینین، و لە ئازادیدا دەژین بۆ ئاهەنگی نەورۆز، ئاهەنگی سەرکەوتن بەسەر ستەم و ستەمکاران، ئەمساڵ نەورۆز بە ڕۆحی بەرخۆدانی قارەمانانە بەڕێوەدەچێت، خەباتکاران کە گیانیان بەخت کرد بۆ ئەوەی گەلان بتوانن بە سەلامەتی و سەقامگیری بژین لەسەر بنەمای فەلسەفە و بیری ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، کە ڕێگای ئازادی بۆ گەلان داڕشتووە."