ئازادی سەپیدە قالیان بە هاواری "خامنەی زەحاک ئەتکێشینە ژێری خاک"

سەپیدە قالیان دوای چەند کاتژمێرێک لە ئازادکردنی، لە تویتێکدا نووسی: ئەمجارە بە هیوای ئازادی ئێران هاتمە دەرەوە!

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەهدی قالیان برای سپێدە قالیان، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، ئازادکردنی ئەم زیندانییە سیاسییەی لە زیندانی ئەڤین ڕاگەیاند.

 

سپێدە قالیان دوای بەرگەگرتنی ٤ ساڵ و حەوت مانگ لە زیندانە جیاوازەکانی وەک زیندانی ئەڤین، بوشێهر و زیندانی سپیدار لە ئەهواز، لە زیندان ئازاد کرا.

 

سپێدە قالیان پاش چەند کاتژمێرێک لە ئازادبوونی لە تویتەرەکەی خۆیدا نووسیویەتی: " دوای چوار ساڵ و حەوت مانگ لە دۆسیەی حەفت تەپە ئازاد بووم، ئەمجارە بە هیوای ئازادی ئێران هاتمە دەرەوە! بە هیوای ئازادبوونی ئازیزانم لە ماوەیەکی نزیک، سپێدە کاشانی، نیلۆفەر بەیانی، زەهرا زەتابچی، بەهارە هیدایەت، گۆڵڕۆخ ئیرایی، ناهید تەقوا و هەموو زیندانیانی سیاسی، بەتایبەتی زیندانیانی ژن.