خانەنشین کردنی ناچاری "مەریەم زیرەک"، چالاکوانیی سەندیکای کرێکارانی قەزوین

مەریەم زیرەک، مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتیی قەزوین، بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەندیکاکان، ناچار بوو خانەنشین بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی سەندیکاکانی پەروەردەکارانی ئێران ڕایگەیاند کە مەریەم زیرەک مامۆستای قوتابخانە سەرەتاییەکانی قەزوین بە هۆی بەشداری کردن لە سەندیکاکانی کرێکاران لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی قەزوین ناچار بە خانەنشینبوون کراوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، مەریەم زیرەک، مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتی قەزوێن، لەلایەن دەستەی پلە یەکەوە بە تۆمەتی بەدواداچوون بۆ سەرپێچییە کارگێڕییەکان بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی قەزوین، بە "خانەنشینی ناچاری" سزای بەسەردا سەپێنراوە.

 

هەر لەم پێوەندییەدا، شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە سەندیکاییەکانی پەروەردەکارانی ئێران، لەم پێوەندییەدا و لە قەدەغەکردنی ئەم چالاکییە پەروەردەییەکاندا، نووسی: "هاوکاری و هاوبەشی دامەزراوەی پەروەردەیی لە دژی کارمەندانی خۆی و لەگەڵ دامەزراوەکانی دەرەوەی خۆی بە جێگای داخ دەزانێت."

 

جەخت لەوە دەکاتەوە: "هەڕەشە، ئاوارەکردن، دەرکردن، خانەنشینی زۆرەملێ و زیندان و سزاکانی تر هەرگیز داواکاران و چالاکوانان لە ڕێگای داواکاری یاسایی دوور ناخاتەوە."