شارۆچکەیەکی فەرەنسی بە شێوەیەکی سەیر خێرایی ڕێگاکان کەمدەکاتەوە

شارۆچکەیەکی بچووکی فەرەنسا بە شێوازێکی سەیر کۆنترۆڵی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان دەکات، ئەویش بە کێشانی هێڵی سپی پێکەوە گرێدراو و پێچاوپێچ کە شۆفێران ناچاریان دەکات خێراییەکانیان کەمبکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شارۆچکەیەکی بچووکی فەڕەنسا بە ناوی "پونە" تەنها نزیکەی ١٧٠٠ کەسی تێدا نیشتەجێیە، بەهۆی هەڵکەوتەی لە یەکتربڕینی دوو ڕێگای نێودەوڵەتیدا، ڕۆژانە ناچارە مامەڵە لەگەڵ هاتوچۆی زۆری ئۆتۆمبیلدا بکات.

 

ڕۆژانە نزیکەی ٢٣٠٠ ئۆتۆمبێل بەو شارۆچکەیەدا تێدەپەڕن و دەگەنە خێرایی زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەرچەندە بە ڕوونی ئەو یەکگرتنە بە هێماکانی سنووردارکردنی خێراییەکە بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاری کراوە.

 

دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی بیرۆکەی بەکارهێنانی هێمای سەرلێشێواوانەی ڕێگاوبانیان هێنایە ئاراوە، بۆ ئەوەی شۆفێران هانبدەن کە خێراییەکانیان کەمبکەنەوە، لە شێوەی بەستنەوەی هێڵە بەردەوامەکان و ئەوەی جێگای سەرنجە، ستراتیژییەکە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری بەدەستهێناوە.

 

وێنەی تابلۆ سەیر و سەمەرەکانی ڕێگاوبان لە یەکگرتنی قەرەباڵغی بۆنی مانگی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەرەنسادا بڵاوبووەوە و بۆ خەڵکێکی زۆر سەرنجڕاکێش بوو.

 

بە وتەی گریگۆر جونۆد، جێگری سەرۆکی شارەوانی لۆیر-ئۆتیون و بەرپرسی گەشەپێدانی ناوخۆیی، داتاکان کەمبوونەوەی بەرچاوی خێرایی شۆفێرانیان نیشانداوە.

 

بەڵام بەشێک لە کۆمەڵگەی ناوچەکە ئەنجامەکە تەنها بە کاتی دەزانن و کاتێک شۆفێران فێری تەکنیکەکان بوون، یەکسەر دەگەڕێنەوە بۆ خێرایی ئاسایی خۆیان.