دۆزینەوەی "نهێنییەکی کۆن" کە لە ژێر خاک لە چین شاردراوەتەوە

توێژەران جیهانێکی زەبەلاحی دارستانی کۆنیان دۆزیوەتەوە کە ٦٣٠ پێ لە ژێر زەویدایە لە چین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتی گەڕان ڕابردوودا بەدوای ئەشکەوتە زەمینییەکان لەلایەن تیمێکی زانایانەوە لە ژێر زەویدا لە "پارکێکی جیۆلۆجی" چینی دۆزرایەوە کە لە مانگی ئایارەوە بەردەوامن، ئەم دیاردەیە لە چین بە "تیانکینگ" یان "چاڵە ئاسمانییەکان"یش ناسراوە.

 

جیۆپارکەکە دەکەوێتە هەرێمی خۆسەری "گوانگشی ژوانگ" لە باشووری ڕۆژئاوای چین، لە ماڵپەڕی یونسکۆدا بە "بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەردی نیشتوو و زیاتر لە ٪٦٠بەردی کاربۆناتی بە ئەستووری ٣ هەزار مەتر وەسف کراوە، هەروەها بە "ناوچەی ئەشکەوت و درێژترین پردی سروشتی جیهان" ناسراوە.

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، توێژەران دەڵێن دارستانە سەرەتاییەکە دەتوانێت شوێنی ژیانی جۆرەها ڕووەک و ئاژەڵ بێت کە پێشتر نەناسراون.

 

ژانگ یوانهای، سەرۆکی ئەندازیاری پەیمانگای جیۆلۆجی کارست لە ژێر چاودێری جیۆلۆجی چین، ڕایگەیاندووە، شوێنەکە دارستانێکی پارێزراوە  و سێ ئەشکەوت لەناو دیوارەکانیدا هەیە.

 

چن لیکسین، سەرۆکی تیمی گەشتی ئەشکەوتی ٧٠٢ گوانگشی دەڵێت، بەرزی ڕووەکەکان تا شانی مرۆڤ دەبێت، ئەو دارە کۆنانەی لە بنەکەیدا گەشەیان کردووە بەرزییان نزیکەی ٤٠ مەتر دەبێت.