١٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە ئاوارەبوون
نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاو و بارانی بەخوڕەوە لە هەرێمی پەنجابی پاکستان ئاوارەبوون .
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە گوندێکی هەرێمی پەنجابی پاکستان ١٠٠ هەزار هاوڵاتی ئەو گوندانە بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی روباری سەتلەج ئاوارەبوون.
فارووق ئەحمەد، وتەبێژی ئاژانسی رووبەڕووبونەوەی قەیرانە لەناکاوەکانی هەرێمی پەنجابی پاکستان ڕایگەیاند، دوای دروستبوونی لافاو لە چەند گوندێکی هەرێمی پەنجاب، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەسیان رزگارکردووە و بۆ شوێنێکی سەلامەت گوێزراونەتەوە.
بەهۆی بارانی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری سەتلەج لە هەرێمەکە دەیان گوند و سەدان هێکتار زەوی کشتوکاڵی ژێرئاوکەوتوون، بەرپرسانی هەرێمەکە بەردەوامن لە گواستنەوەی هاووڵاتییان بۆ شوێنە سەلامەتەکانی ناوچەکە.
لە رۆژی یەکشەممەوە، بارانی بەخوڕ دەستیپێکردووە و ئاستی ئاوی رووباری سەتلەج بەرزبووەتەوە، چەند رۆژێک پێش رووداوەکەش، ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە لەناکاوەکانی هەرێمی پەنجاب هۆشداری بە خەڵکەکە داوە.
تاوەکو ئێستا پاکستان لەژێر کاریگەری لافاوەکانی ساڵی ٢٠٢٢دایە کە زیانی لە زیاتر لە ٣٣ ملیۆن کەسی دانیشتووانی وڵاتەکەدا.