لە تاران ژنێکی گەنج بە تێزاب هێرشی کرایە سەر

ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە تاران لەلایەن پیاوێکەوە بە تێزاب هێرشی کراوەتە سەر، پۆلیسیش ڕایگەیاندووە کە ئەوە ناکۆکی خێزانییە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە دەوروبەری شەقامی دامپزیشکی تاران، ژنێکی گەنج بە هۆی هێرشی تێزابەوە هێرشی کرایە سەر، پۆلیس ڕایگەیاندووە کردووە کە هۆکارەکەی ناکۆکی خێزانییە.

 

فەرماندەی هێزی پۆلیسی تاران ڕایگەیاندووە کە کاتژمێر ١٠:٣٠ی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هێرشی تێزاب لە بنکەی پۆلیسی باشووری مێهراباد ١١٩ لە ناوچەی شەقامی دامپزیشکی ڕاگەیەندرا: ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەلایەن خزمێکی نزیکی هاوسەرەکەیەوە هێرشی تێزابی کرایەسەر و دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشی تێزابەکە تۆمەتبارە تەمەن ٢٢ ساڵەکە دەستگیرکرا.

 

تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەسەر بارودۆخی قوربانییەکە و پاڵنەری تۆمەتبارەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕشتنی تێزاب بەسەر ژنان لە ئێران مێژوویەکی چەندین ساڵەی هەیە و بە "ڕشاندنی تێزاب" ناسراوە.

 

 پرسی هێرشی تێزاب لە ساڵانی ڕابردوودا بە هاندانی ئیمام جومعە لە چەند شارێکدا ڕوویدابوو، کەسانی پەیوەندیدار بە حکومەتەوە بە تێزاب هێرشیان دەکردە سەر ئەو ژنانەی کە حیجابی زۆرەملێ یان لەبەرنەکردبوو.