بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" هەنگاو بۆ شۆڕشی ژینا دەنێین

ژنانی چالاکوانانی شاری سنە بە چاپکردنی وێنە و برۆشەر و بەخشینی دروشم یادی ٨ ئاداریان کردەوە.

سنە- ئەمڕۆ ژنانی شاری سنە، ڕۆژی ٨ ئادار یان پیرۆزکرد، ژنانی چالاکوانانی شاری سنە بە چاپکردنی وێنە و برۆشەر و بەخشینی دروشم بۆ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە و زیندوو ڕاگرتنی شۆڕشی ژینا، یادی ٨ ئاداریان کردەوە.

٨ی ئاداری ئەمساڵ هاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی ژینا، هەربۆیە دروشمەکان ڕەنگێکی شۆڕشگێڕانەیان هەبوو و بە وتنەوەی "بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، هەنگاو بۆ شۆڕشی ژینا دەنێین"، هەردووکیان بە تەواوکەری یەکتر دادەنرێن.

 

هەرچەندە کەشوهەوای شاری سنە باراناوی بوو هێزێکی ئەمنی زۆرلە ناو شار و لە چوارڕێیان و گۆڕەپانەکاندا جێگریکرابوون، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هەر جۆرە گردبوونەوەیەک، ژنانی سنە لە ئابیدەر کۆبوونەوە و یادی ٨ی ئادار یان بە یادی ژنە زیندانیانی وەک زەینەب جەلالیان، و شەهیدانی ئازادی وەک سارینا ئیبراهیمی کردەوە.