لافاوەکەی بەڕازیل زیانی بە هاوڵاتیان گەیاندووە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی بەرازیلەوە گیانیان لەدەستداوە کە چەند ڕۆژێکە لە ویلایەتی ڕیۆ گراندە دو سول لە باشووری بەڕازیل بەردەوامە بۆ ٩٥ کەس بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو لافاوە گەورەیەی کە تا ئێستاش لە بەرازیل بەردەوامە، زیانێکی بەرفراوانی بە موڵک و ماڵی دانیشتووان گەیاندووە، ئەمە جگە لەوەی زیانی مرۆیی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەکات، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران کار لەسەر بەهێزکردنی ئاسایش دەکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو دزیانەی کە کاریگەرییان لەسەر ماڵەکان هەیە بەتایبەت لە ناوچە وێرانبووەکان.

 

هاوکات لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی بەردەوامی بارانبارینی بەڕازیل، دەسەڵاتداران پشتڕاستیان کردەوە کە ژمارەی زیان لێکەوتووانی ئەو لافاوانەی کە بەڕازیل بە تایبەتی لە ویلایەتی ڕیۆ گراندی دێل سول چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، بۆ ٩٥ کەس بەرزبووەتەوە.

 

بەگوێرەی میدیاکان، پارێزگاری ڕیۆ گراندە دو سول ڕایگەیاندووە، سەدان هێزی پۆلیسی جێگیرکردووە بۆ ڕاگرتنی ئەو دزی و تاڵانکارییەی کە هەوڵیانداوە ماڵەکان تاڵان بکەن، جەختیشی لەوەکردەوە کە ئاسایش بەرز دەکەنەوە و ڕێگری لە هێرشی چەتەکان و تیمەکانی فریاگوزاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەلەمانەی کە بەکاریان دەهێنن بۆ دزینی بیناکان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکە، چونکە بەهۆی لافاوەکەوە دانیشتووانەکان ناچار بوون ماڵەکانیان چۆڵی بکەن.

 

هەروەها باسی لەوەکرد، لافاوی بەردەوام بووە هۆی پچڕانی کارەبا و ئاوی پاک بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، بۆ دەیان هەزار کەس و ماڵ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگری پایتەختی ویلایەتی ڕیۆ گراندە دو سول کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل.

 

لەئەنجامی لافاوەکان لە زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری وڵاتدا تا ئێستاش بەشێک لە هاوڵاتیان بێسەروشوێنن، هەروەها زیانێکی بەرفراوانیان بە زیاتر لە ٢٠٠ ناوچەی ویلایەتی ڕیۆ گراندە دو سول گەیاندووە و زۆرێک لە ڕێگاوبانەکان گیراون.