لە جیهاندا، ڕێژەی برسێتی گەیشتە ئاستێکی تۆمارکراو

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی جیهانی قەیرانی خۆراک "GRFC" ، ڕێژەی ئەو کەسانەی لە برسێتیدا لە ئاستێکی مەترسیداردا دەژین، لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتووەتە ٣٤٥ ملیۆن کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی جییهانی قەیرانی خۆراک لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، سۆماڵ، ئەفغانستان، بورکینا فاسۆ، هایتی، نەیجیریا، سودانی باشوور و یەمەن لە پێنجەم بەرزترین ئاستی برسێتیدا بوون و ٣٥ ملیۆن کەس لە ئاستی چوارەمدا برسی بوون.

 

لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی ئەو کەسانەی برسین گەیشتە ٣٤٥ ملیۆن کەس، ئەم ژمارەیه بەرزترینە کە تا ئێستا تۆمار کرابێت.

 

لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٦دا ئەم ژمارەیە ١٠٥ ملیۆن کەس بووە

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە قەیرانی ئابووری و جەنگ و گۆڕانی کەشوهەوا کردووە وەک هۆکاری سەرەکی نەبوونی خۆراک و برسێتی، لەو هۆکارانەدا قەیرانی ئابووری بە گەورەترین هۆکاری برسێتی پێناسە کراوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی کەسانی برسی تەنها ١٠٥ ملیۆن کەس بووە.

 

ڕێکخراوی GRFC ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری دانیشتوانی جیهان هێشتا لەژێر مەترسی برسێتیدان و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ڕێوشوێن لەو بارەیەوە بگرنەبەر.