وشەی ژن لە سەردێرەکانی گەڕانی ساڵی ٢٠٢٢

وێبسایتی "فەرهەنگ" وشەی ژنی وەک وشەی ساڵ لە ساڵی ٢٠٢٢ هەڵبژارد، چونکە قەبارەی گشتی گەڕانی ساڵانەی ئەمساڵ بە ڕێژەی ١٤٠٠٪ دوو هێندە بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

وێبسایتی "فەرهەنگ" کە یەکێکە لە سایتە هەرە سەردانکراوەکانی جیهان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە سەرنجی ڕاکێشایە سەر زیادبوونی گەڕانەکان بۆ وشەی ژن.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢دا چەندین گفتوگۆ لەبارەی ژنان و مافەکانیانەوە ئەنجامدرا و ڕۆژنامە و ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان چەندین سەردێڕیان خستەڕوو کە باسی ژن دەکەن یان وشەی ژن هەڵدەگرن، گەڕانەکان گەیشتنە بەرزترین خاڵ، تۆمارکردنی زیاتر لە ١٤٠٠٪ لە سەرووی ئاساییەوە.

 

وێبسایتەکە ئاماژەی بەوەدا کە لەماوەی ئەمساڵدا چەندین کەیسی تایبەت بەژنان بینراوە،  لە دامەزراندنی دادوەری ئەفریقی-ئەمریکی کیتانگی براون جاکسۆن بۆ دادگای باڵای ئەمریکا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای مافی لەباربردن "Roe v. Wade" لە ئەمریکا و تەنانەت خۆپیشاندانەکانی ئێران بە پێشەنگایەتیی ژنان کە داوای ئازادی و یەکسانی دەکەن.

 

بەرزترین زیادبوون لە گەڕان بەدوای وشەی "ژن" لە مانگی ئازار بوو کاتێک سیناتۆری ئەمەریکا مارشا بلاکبێرن پرسیاری کرد، کیتانگی براون جاکسۆن "دەتوانی پێناسەیەک بۆ وشەی ژن بکەیت؟".

 

لە کۆتایی چاودێرییەکەی وێبسایتەکەدا هاتووە کە مانای وشەی ژن لەم فەرهەنگەدا لە ڕووی جیاوازی بایۆلۆجی و شەخسی و زمانەوانییەوە وەرگیراوە، ئەم وشەیە هی هەموو ژنێکە و ئەو پێناسەیەی خۆی دەیبەخشێت مانای ڕاستەقینەی ئەم وشەیەیە.