خانەقین، تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

هێزە ئەمنییەکانی خانەقین ڕایانگەیاند، تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە کە بە چەقۆ ملی بڕدراوە، لەسەر ڕووداوەکە کوڕەکەی دەستگیرکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند ئێوارەی دوێنێ تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی حەی ڕەمەزانی شارۆچکەی خانەقین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە دۆزرایەوە.

 

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ژنە کوژراوەکە بە ناوی "دایک حسێن" بانگ دەکرێت، تەمەنی ٧٥ ساڵە و بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، دایک حسێن شوێنەواری چەقۆ بە لاشەیەوە دیاربووە و ددانی شکێنراوە.

 

بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی ئازادی، دوای گەڕان و پشکنین لەسەر ڕووداوەکە کچەزای ژنە کوژراوەکەیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی دایک حسێن.