یاسای پەیوەست بە "خزمەتگوزاری دیجیتاڵی"  لە یەکێتی ئەوروپا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یەکێتی ئەوروپا یاسای "خزمەتگوزاری دیجیتاڵی" جێبەجێ دەکات، ئەمەش گووگڵ، فەیسبووک، ئێکس، و تیک تۆک ناچار دەکات ڕێوشوێنی توندتر بگرنەبەر بەرامبەر بەو بڵاوکراوانەی کە زانیاری ناڕاستیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

یاسای پەیوەست بە "خزمەتگوزاری دیجیتاڵی"  لە یەکێتی ئەوروپا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کە ئامانج لێی ناچارکردنی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانە بۆ پابەندبوون بە پاراستنی بەکارهێنەران.

 

 یاسای "خزمەتگوزاری دیجیتاڵی" کۆمپانیاکان ناچار دەکات بە توندی چاودێری ناوەڕۆکی دیجیتاڵی بکەن و بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە زانیاری ناڕاست و قسەی ڕقاوی بپارێزن، یان هەڕەشەی غەرامەکردنی قورسی بەکارهێنەران بکەن.

 

لە ڕۆژی هەینیەوە هەموو چاوەکان لەسەر چۆنیەتی پابەندبوونی پلاتفۆرمەکان دەبن و چۆن ئەم یاسایە ژیانی ئۆنلاین لە ئەوروپا دەگۆڕێت، شارەزایان پێشبینی دەکەن کە ڕەنگە ببێتە هۆی شەپۆلێکی گۆڕانکاری لە بەکارهێنانی سایت و بەرنامەکانی پەیوەندیکردن.

 

بەپێی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، ئەو ماڵپەڕانەی کە مانگانە بەلایەنی کەمەوە ٤٥ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکیان هەیە، پێویستە پابەندبن بە یاسا توندەکانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی درۆ و ناڕاست.

 

بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەکرێت کۆمپانیاکانی بخرێنە لیستەکەوە و پێشێلکردنی یاساکان دەتوانێت ببێتە هۆی غەرامەکردنی تا ٦٪ی داهاتی جیهانی هەر کۆمپانیایەک یان تەنانەت قەدەغەکردنی بەکارهێنانی، هەروەها یاسایەکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کە بۆ کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا دانراوە، لە ئارادایە.

 

لە مانگی تەمموزدا، بروکسل لیستی ئەو کۆمپانیایانەی بڵاوکردەوە کە بە "کۆنتڕۆڵەر" دادەنرێت، لەوانە ئەمازۆن، ئەپڵ، بایتدانس، گووگڵ، مێتا، مایکرۆسۆفت و سامسۆنگ.

 

یاسای زیادە بەسەر ئەم کۆمپانیایانەدا سەپێنراوە، لەوانە ڕێگریکردن لە کۆنترۆڵکردنی ئەپەکانی پێشوەختە دامەزراو لەسەر مۆبایلەکان یان ئاراستەکردنی بەکارهێنەران بۆ بەرهەمەکانیان، هەروەها کۆمپانیایەک کە یاسای بازاڕە دیجیتاڵییەکان پێشێل بکات، تا ٪١٠ی داهاتی ساڵانەی جیهانی غەرامە دەکرێت.

 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا ناوی ١٩ سایتی ناوە کە یاسا نوێیەکە دەیگرێتەوە، دیارترینیان بریتین لە فرۆشگای ئەمازۆن، ئەپڵ ستۆر، گووگڵ پلەی و زالاندۆ.

 

جگە لە دیارترین پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئینستاگرام، لینکیدئین، پینتەرسێت، سناپچات، تیک تۆک، یوتیوب، و تویتەر کە لە ئێستادا بە X ناسراوە.