شارا ئەکرەم: تەنها ناوبژیوانی عێراق لە پاڵه‌وانێتى وڵاتانى ئاسیا
ژنێکی ناوبژیوانی کورد، وەک ته‌نها ناوبژیوان له عێراقه‌وه به‌شداره له ناوبژیوانى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى لاوانى وڵاتانى ئاسیا.
ناوەندی هەواڵ
ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى سه‌رمێزى كوردستان و عێراق، شارا ئه‌كره‌م وه‌ك ته‌نها ناوبژیوان له عێراقه‌وه به‌شداره له ناوبژیوانى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى لاوانى وڵاتانى ئاسیا كه له ئێستادا یارییه‌كانى له وڵاتى قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت.
شارا ئه‌كره‌م ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه یارییه‌كانى خوله‌كانى كوردستان و عێراق سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌ده‌بات و چه‌ندین یارى یهكلاكهرهوهشى به‌رێوه‌بردووه .
پاڵه‌وانێتى ئاسیا بووه‌تە یه‌كه‌م وێستگه‌ى كیشوه‌ریی كه شارا ئەکرەم وەک ژنێک بتوانێت ناوبژیوانى تێدا ئه‌نجام بدات، بەمەش دەبێتە تەنها بژیوانی عێراق کە بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە بکات.
شارا ئەكرەم، ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە، دەرچووی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانییە، وەرزشکارێکی بە توانای شاری سلێمانییە و یاریی تێنسی سەرمێزو وەرزشەكانی دیكەی ئەنجامداوە.
ئێستا مامۆستای وانەی وەرزشە و تاكە ناوبژیوانی ژنە لە یاریی تێنسی سەرمێز، خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق.