هەژاری و کارەسات، خۆکوژی خێزانی لە شاری درود

خێزانێک لە شاری درود بەهۆی هەژاری و سەختی کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراونەتەوە، ژنێک لە شاری درود سەر بە پارێزگای لوڕستان، بە هۆی هەژاری و نەتوانینی دابینکردنی کرێی خانوو، بە خواردنی دەرمان، هەوڵی کۆتایهێنانی بە ژیانی خۆی و سێ منداڵەکەی داوە.

 

لە ئەنجامدا سێ منداڵ کە ناسنامەکانیان بە ناوی حەسەن، حوسێن و فاتمە ڕاگەیەندراوە گیانیان لەدەستداوە و دایکەکەش لە کۆمادایە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

 

زیادبوونی هەژاری و نەبوونی ئومێد لە ئێراندا بووەتە هۆی زیادبوونی خۆکوشتن و خۆکوژی خێزانیش لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە، شارەزایان لە بارەی داڕمانی کۆمەڵایەتی لە ئێران هۆشداری دەدەن، حکومەتیش نەک هەر هەوڵی باشترکردنی بارودۆخەکە نادات، بەڵکو بە هۆکاری سەرەکی ئەم داڕمانە دادەنرێت.