١٢ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دژی لەسێدارەدان بانگەوازی دەکەن

١٢ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کاردانەوەیان بەرامبەر لەسێدارەدان لەئێران دەربڕی و وتیان: دەوڵەت، نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەتا بەشێوەیەکی کرداری تێکەڵ نەبن، ئێران لەو کارە دڕندانەیەی بەردەوام دەبیت.

ناوەندی هەواڵ

 

١٢ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە سزای مەرگ بەسەر زیندانیانی ئێراندا بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بڕیاری لەسێدارەدان لە ئێران زیادی کردووە و ئەم لەسێدارەدانە بۆ دروستکردنی توندوتیژی لەنێو خەڵکی ئێران و سەرکوتکردنی ئەو چالاکییانەیە کە ٨ مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد، ئەم سزایە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاوێکی جددی دەنێت.

 

"لەسێدارەدان بە ڕێژەی ٧٥٪ زیادیکردووە"

لە ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە سەدان کەس لە سێدارە دراون و بەپێی سەرچاوەکان، زیاتر لە ٢٩٠ بۆ ٣١٠ کەس لە سێدارەدراون، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەکە ٧٥٪ زیادی کردووە، زۆربەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون بەلوچی و کوردن، ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ لە سێدارە دراون، هەندێکیان بە تاوانی ماددەی هۆشبەر و هەندێکی دیکەیان بە تاوانی مافی مرۆڤ لە سێدارە دراون، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕژێمی ئێران پێشێلی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی کردووە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سزای لە سێدارەدان لەلایەن دادگا شۆڕشگێڕەکان و دادگا ئاساییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت کە پێشێلی مافەکانی بەرگری دەکەن و لەلایەن چاودێرانی مافەکانی مرۆڤەوە لەم چەند دەیەیەی دواییدا دیاریکراون، لە سێدارەدان بە شێوەیەکی سیستماتیکی زیادی کردووە و بەردەوام بووە، سەرەڕای کاردانەوەکانی شارەزایانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی، کردارەکانی دژی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامن.

 

"پێویستە دەستبەجێ کاردانەوە دژی لەسێدارەدان زیادبکرێت"

ڕاگەیەندراوە کە ئەم لەسێدارەدانانە ئەوە نیشان دەدەن کە دەسەڵاتدارانی ئێران، لەبری ئەوەی بە یاسای نێودەوڵەتی ببەسترێنەوە، لە پاراستنی دەسەڵاتیان دەرچوون، لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: گومانی تێدا نییە کە ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە و بێ ویژدانانە بەردەوام دەبێت، ئەگەر دەوڵەت و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شتێکی جددی لە دژی ئەم کردەوە و لەسێدارەدانانە ئەنجام نەدەن، کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بەس نییە، بۆیە دەبێت کاردانەوەیەکی گەورەتر هەبێت، دامەزراوەکانی ئێران بڕیارەکانی لە سێدارەدان وەک چەک بەکاردەهێنن بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن و هێشتنەوەی دەسەڵات، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بچێتە ناو دەسەڵاتەوە پێویستە دەستبەجێ کاردانەوەی هەبێت و هەڵوێستێکی بەهێز بگرێتەبەر.