جەزائیر ڕێنمایییەک بۆ چاودێریکردنی ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی بڵاودەکاتەوە
لە چوارچێوەی هەوڵە هەمەلایەنەکان بۆ پاراستنی ژنان و بەرزکردنەوەی پێگەی ئەوان لە کۆمەڵگەدا، وەزارەتی هاوپشتی نیشتمانی و خێزان و کاروباری ژنان ڕێنماییەکی بۆ چاودێریکردنی ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی دەرکردووە.

جەزائیر
وەزارەتی هاوپشتی نیشتمانی و خێزان و کاروباری ژنان بە سەرپەرشتی وەزیر سۆرایا مەولودجی، ئەمڕۆ ١٠ی ئایار، لە چوارچێوەی هەوڵە هەمەلایەنەکان بۆ پاراستنی ژنان و بەهێزکردنی پێگەی ئەوان لە کۆمەڵگەدا، ڕێنماییەکی تایبەت بە چاودێریکردنی ئەو ژناەی کە زیانبەرکەوتووی توندوتیژی بڵاوکردەوە.
ڕێنماییەکە لەلایەن وەزارەتی هاوپشتی نیشتمانی و خێزان و کاروباری ژنانەوە دەستیپێکردووە، بابەتگەلێکی سەرەکی وەک سندوقی نەفەقە، سندوقی قەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و سیستەمی ڕەوانەکردن لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی کە ژنان دەتوانن سوودمەند بن لە پرۆگرامەکانی ڕاهێنانی پیشەیی و پەروەردە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
ڕێنماییە نوێیەکە تیشک دەخاتە سەر پەرەپێدانی میکانیزمی پراکتیکی بۆ چاودێریکردنی ژنانی قوربانی توندوتیژی، دەستپێکردن بە ڕاپۆرتکردنی حاڵەتەکانی توندوتیژی و درێژبوونەوەی بۆ پاراستنی یاسایی، پشتگیری دەروونی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. بابەتگەلێکی گرنگی وەک سندوقی نەفەقە، سندوقی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و سیستەمی ڕەوانەکردن لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی کە ژنان دەتوانن سوودمەند بن لە پرۆگرامەکانی ڕاهێنانی پیشەیی و پەروەردە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
وەزارەتی هاوپشتی نیشتمانی و خێزان و کاروباری ژنان جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێنماییە تەنها بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپەلە سنووردار نییە، بەڵکو ئامانجی بەهێزکردنی ژنانی جەزائیرییە بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان بەدەستبهێننەوە و بەشدارییەکی کاریگەرانە لە گەشەپێدانی بەردەوامدا بکەن. ئەم هەنگاوە وەک بەڵگەیەکی بەرجەستە بۆ هۆشیاری دەوڵەت لە گرنگی پشتیوانیکردنی ژنان وەک پایەیەکی بنەڕەتی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت کە گەرەنتی کەرامەت و ڕێز و یەکسانییان بکات، دەردەکەوێت.