کەژەکە: کات کاتی لەناوبردنی دەسەڵات فاشیستە

دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، تورکیا ڕووبەڕووی قورسترین کێشە کۆمەڵایەتی و چینایەتی و ژنان بووەتەوەو کات کاتی ڕووخانی دەسەڵاتی فاشیستە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان- کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە:١ی ئایار ڕۆژێکە، کە لە ساڵی ١٨٨٦ دا لە شیکاگۆ پێشەنگەکانی کرێکاران لەلایەن خاوەنکار و دەوڵەتەوە کۆمەڵکوژکران، قوربانییەکی زۆر بۆ ئەو ڕۆژە دراوە، لە ساڵی ١٩٧٧ دا لە تورکیا و لە هەمان ڕۆژدا لە گۆڕەپانی تەقسیم ٣٤ کرێکار کۆمەڵکوژ کران، پێش هەموو شتێک ئێمە یادی هەموو شەهیدانی ١ی ئایار دەکەینەوە، کە بە قوربانیدانی گیانی خۆیان تێکۆشانی ڕەنجیان بڵندکرد.

 

١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، کە هەموو زەحمەتکێشانی جیهان لە خۆی کۆدەکاتەوە، لە پێش هەموو کەس لە ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ژیانێکی ئازاد ڕەنجێکی زۆریداوە، لە دایکانی زەحمەتکێش کە لە دژی ئەو سیستمە ڕزیوە تێدەکۆشن، لە هەموو مرۆڤایەتیی ئازاد پیرۆز بێت، ئێمە هیوادارین ١ی ئایار ڕۆژی کرێکارانی جیهان ببێتە هۆی جیهانێکی یەکسان و دادپەروەر و ئازاد، سیستمی سەرمایەداری کە ئێمە تیایدا دەژین، ئابووری کە یەکێک لە دیموکراتیکترین چالاکییەکانی کۆمەڵگە، بۆ ڕاهێنانی کۆمەڵگە لە  دژی کۆمەڵگە بەکاریهێناوە، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ وتی "کار ئازادییە" سیستمی سەرمایەداریش کاری کردووە بە چالاکییەک و کردەیەک بۆ کۆیلایەتی و بە چاوی کۆیلە سەیری خەباتکاران و کرێکاران دەکات.

 

مرۆڤ بۆ ئەوەی بژی و پارویەک نان پەیدا بکات لە هەلومەرجیکی نامرۆڤانەدا کار دەکات، سوپای بێکاران، کە بە ئەنقەست دروستکراوە هەمیشە وەبیردەهێنرێتەوە و داوایان لێدەکرێت ئەو هەلومەرجانەی کۆیلایەتی قبوڵ بکەن، لەلایەکی ترەوە دەستەیەکی بچووک لە کۆشکەکاندا دەژین، ڕەنجی کرێکاران، ژنان و کۆمەڵگە زەوت دەکەن و داوا لە زەحمەتکێشان و کرێکاران دەکەن، کە دان بە خۆیاندا بنێن.

 

ڕەنجی ژن نابیندرێت

لە سیستمی سەرمایەداری دا لە هەموو شت زیاتر ڕەنجی ژنان پشتگوێ دەخرێت، ژن لێرەدا دەبێتە هەرزانترین کۆیلەی ئەو سیستمە، قورسترین ڕەنجی پیرۆزی دایکایەتی بە فریودانی "دایک ڕەنج نادات" دایکان دەچەوسێنەوە و ئەو ڕەنجە نابینرێت، دایک دەکەوێتە ژێر باری قورسی ویژدانی کە ناتوانێت خاوەنداری لە منداڵەکەی بکات و سەرکوت دەکرێت، ئەو سیستمە کە ڕەنج و ئابوری تەنها بە پارە و سوود دەزانێت، سەرباری ئەوەی بەبێ ڕاوەستان ڕەنج دەدەن، بەڵام رەنجی دایکان نابیندرێت و حسابی بۆ ناکرێت، ژنان لە کاتی وەک کرێکاریی وەرزیدا دەچنە گەورە شارەکان و لە دوای بارهەڵگرەکانەوە تووشی تراژیدیا دەبن، هەراسان دەکرێن و پەلامار دەدرێن و دەستدرێژیشیان لە دژ ئەنجام دەدرێت، سەرباری ئەوانەش هێرشی زایەندیی سیستمی پیاوسالار ئەنجام دەدرێت، سەرباری ئەوەی ژن و پیاو هەمان کار دەکەن و زۆر جاریش لە قورسترین هەلومەرجدا کاریان پێکراوە، بەڵام هەمان موچەیان پێ نادرێت کە بە پیاوێک دەدرێت، لە کاتی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپەدا بە بڕیارەکانی باری نائاسایی، زۆرێک لە ژنان لە کارەکانیان دەرکران و لە سەردەمی کاریگەریی پەتای کۆرۆنادا ئەو شتە زیادی کرد، زەحمەتکێشان نەیانتوانی نان بۆ ماڵەکانیان ببەنەوە و گەیشتنە ئاستێک، کە هەوڵی خۆکوشتنیان دا.