مۆرکردنی ١٤ یەکەی گەشتیاری لە رەفسنجان

لە درێژەی مۆرکردنی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان لە ئێران، ١٤ یەکەی گەشتیاری لە ڕەفسەنجان مۆر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران لە ڕاپۆرتەکانی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە کە ١٤ یەکە لە شاری ڕەفسەنجان بە هۆی ئازادی پۆشینی جلوبەرگ و دژایەتی لەگەڵ یاسا سەپێنراوەکانی ڕژێمی ئێران مۆر کراون.

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، ئەو یەکانەی لە کاتی سەردانی ئەفسەرانی سەندیکاکەدا لەگەڵ بەشی شوێنەکان مۆر کران بەهۆی دژایەتی حیجابی زۆرەملێ و دابینکردنی نێرگەلە و نەبوونی مۆڵەتی بازرگانی.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مۆرکردنی شوێنەکان لەم دۆخە مەترسیدارەدا بووەتە کێشەیەکی دیکەی کۆمەڵگای ئێران و لەگەڵ داخستنی ئەو شوێنانە کە سەرچاوەی داهاتی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانن، خەڵکێکی زۆر بێکار دەبن .