ساڵی ڕابردوو پێنج هەزار حاڵەتی توندوتیژی لە عێراق تۆمارکراوە

سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرایکرد کە ئەمساڵ لەسەرتاسەری عێراق پێنج هەزار حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بەژنان تۆمارکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

سکرتاریەتەکە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی یەکەم بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لە حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان ئاشکرا کرد، کە یاسایەکی تاوانی توندوتیژی لە وڵاتدا دەرنەچێت ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کە ئێستا لەسەر ڕەفەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە لە ژێر هێرشی بەردەوامدایە.

 

یوسرا کەریم، بەڕێوەبەری گشتی بەشی تواناسازی ژنان لە سکرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیران، وتی: "ژمارەی راستەقینە ئەم ژمارانە تێدەپەڕێنێت، چونکە بەهۆی هەندێک لەو نەریتانەی کە لە کۆمەڵگەدا زاڵن، زۆر حاڵەت تۆمار نەکراوە".

 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کار لەسەر پرۆژەیاسای پاراستنی توندوتیژی خێزانی لە ئارادایە، پرۆژە یاساکە لە ئێستادا چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی نوێنەرانە بۆ ئەوەی بناسێرێت.

 

یوسرا کەریم لە کۆنفرانسێکدا کە لەلایەن سکرتاریەتییەوە بە هاوکاری UNFPA ڕێکخرابوو قسەی کرد و تێیدا تێبینی کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکان و لایەنە بەتواناکان کە زیاتر لە خەمی کێشەی توندوتیژییەکانی ژناندایە، تیشکخرایە سەر زامنکردنی جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی پەسەندکراوی عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایش (ژن، ئاشتی، ئاسایش).