سارۆجینی نایدۆ کێ بوو؟

سارۆجینی نایدۆ چالاکوان و هۆنەری سیاسیی هیندی بوو، لایەنگری مافی مەدەنی و ئازادی ژنان و بیرو بۆچوونە دژە ئیمپریالیستیەکان کەسایەتیەکی گرنگ بوو لە خەباتی هیندستان بۆ سەربەخۆیی لە حوکمی داگیرکەری، ئەو دووەم ژنە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی هیندستان و یەکەم ژنی هیندی بوو کە سەرۆکایەتی کۆنگرەی ئەی سی کرد. ناوەندی هەواڵ

سارۆجینی نایدۆ چالاکوان و هۆنەری سیاسیی هیندی بوو، لایەنگری مافی مەدەنی و ئازادی ژنان و بیرو بۆچوونە دژە ئیمپریالیستیەکان کەسایەتیەکی گرنگ بوو لە خەباتی هیندستان بۆ سەربەخۆیی لە حوکمی داگیرکەری، ئەو دووەم ژنە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی هیندستان و یەکەم ژنی هیندی بوو کە سەرۆکایەتی کۆنگرەی ئەی سی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

سارۆجینی نایدۆ لە ١٣ی شوباتی ١٨٧٩ لە خێزانێکی بەنگالی لە حەیدەرئاباد لەدایک بووە.

 

لە قۆناغی خوێندندا تاقیکردنەوەی مامناوەندیی خۆی تێپەڕاند بۆ ئەوەی شیاوی خوێندنی زانکۆ بێت، لە ساڵی ١٨٩١ نمرەی بەرزی بەدەستهێناوە و لە ساڵی ١٨٩٥ تا ١٨٩٨ لە ئینگلتەرا خوێندوویەتی، کۆلێژی کینگی لەندەن و پاشان کۆلێژی گێرتۆنی کامبریجی تەواو کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٠٤ نایدۆ بوو بە وتاربێژێکی بەناوبانگ و بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی هیندی و مافەکانی ژنان بە تایبەتی پەروەردەی ژنان، لە ساڵی ١٩٠٦دا وتاربێژیی بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی هندستان و کۆنگرەی کۆمەڵایەتی هیندی لە کالکۆتا کرد.

 

لە ساڵی ١٩١٧ یارمەتی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی هیندی دا، لە کۆتایی ئەو ساڵەدا نایدۆ لەگەڵ ئانی بێسانتی هاوکارەکەی بوو کە سەرۆکی کۆمەڵەی یاسای ماڵەوە و کۆمەڵەی ژنانی هیند بوو، بۆ داکۆکی کردن لە مافی دەنگدانی جیهانی لە بەردەم کۆمیتەی هەڵبژاردنی هاوبەشی لە لەندەنی بەریتانیا.

 

لە ساڵی ١٩٢٥ وەک سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی هیند دەستنیشان کرا و دواتر بوو بە پارێزگاری پارێزگاکانی یەکگرتوو.

 

نایدو و سەرکردەکانی تری پارتی کۆنگرە بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسی مێزی خولی دووەم، نایدو لە ساڵی ١٩٣٢ لە لایەن بەریتانیەکانەوە زیندانی کرا، دوای ئازادکردنی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٤٢ جارێکی تر نایدویان بەند کرد بە هۆی بەشداریکردنی لە بزووتنەوەی وازهێنانی هیند ٢١ مانگ زیندانی کرا.

 

 لە ساڵی ١٩٤٧ بووە یەکەم ژن کە ئۆفیسی پارێزگارەکەی لە دۆمینیۆنی هیندستان کردەوە.

 

هۆراوەکانی نایدۆ هۆنراوەی منداڵان و بابەتی دیکەش دەگرێتەوە کە لەسەر بابەتی جدیتر نووسرابوون لەوانە نیشتمانپەروەری و ڕۆمانسی و تراژیدیا لە ساڵی ١٩١٢دا بڵاوکراوەتەوە، "لە بازاڕەکانی حەیدەرئاباد" وەک یەکێک لە بەناوبانگترین هۆراوەکانی دەمێنێتەوە.

 

 ئەو لە ٢ی ئازاری ١٩٤٩ بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.