سارا ڕەزا: داعش ویستی بەتەواوی مۆرک و کولتووری شنگال بسڕێتەوە
دوای ١٢ ساڵ لە فەرمانی ٧٤، هێشتا ژنانی ئیزدی بێسەروشوێنن، سارا رەزا، چالاکوانی سیاسی دەڵێت: لە وڵاتاندا ژنانی ئێزدی کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی-لە گەرمترین ڕۆژەکانی هاوینی سالی ٢٠١٤، داعش هێرشی کردە سەر ناوچەی شنگال و زیاتر لە حەوت هەزار کەس کوژران و نزیکەی پێنج هەزار ژن و منداڵی کچی ئیزدییان بە دیل گرت، بەمجۆرە پاش جینایەتی ناسراو بە ئەنفال لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە،ئەمجار پاکتاوێکی تر لە مێژووی سەردەمی ڕۆژهەڵاتی ناویندا لەدژی گەلی کورد بەڕێوە چوو.
کۆمەلکوژی ئیزدییەکانی شنگال گەلێک لێکەوتەی تریشی هەبوو. لە ئاکامی ئەو توندوتیژییانەدا دوو هەزار و ٧٤٥ منداڵ بێ دایک و باوک بوون، هەزار و ٧٥٩ کەس لەو منداڵانە باوکیان لەدەستدا و ٤٠٧ منداڵیش لە بوونی دایکیان بێبەش کران. بەشێوەیەکی گشتی ٣٥٩ کەس لە دایکان و باوکان و ٢٢٠ منداڵیش سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەدەستداوە.
''داعش ویستی بەتەواوی مۆرک و کولتووری شنگال بسڕێتەوە''
سارا ڕەزا، چالاکوانی سیاسی وتی: لە٣ئابی سالی ٢٠١٤جارێکی تر کۆمەڵگەی شنگال کەوتە بەر هێرشی دڕندانەیی تیرۆرستانی داعش، کەفەرمانی ٧٤ی بەسەر کۆمەڵگەی شنگالدا جێبەجی کرا یادی ئەو شەهیدانە دەکرێتەوە دیارە ئەو هێرشانە بەرنامە دارێژراو بوو،پێشتر ئەو کۆبوونەوە سێ قۆڵی لەنێوان ''تورکیاو پەدەکەو داعشدا''حکومەتی عێراقیش بەشداربوو لەئوردن بەسترا ئەو هێرشانە کەپێشتر بۆ سەر شنگال داڕێژرابوو، سەرەتا لە موسڵەوە دەستیپێکرد چەند هێرشێکی بچووک بوو، دواتر ڕوویان کردە چیایی شنگال لەکۆمەڵگەیی یەزیدیەوە دەستی پێکرد لەناو شەنگالدا پەدەکە و دەهەزار لەچەکداری حکومەتی عێراق هەبوو بەداخەوە ئەو چەکدارانە ڕووی چەکەکانیان کردە خوارەوە شنگالیان چۆڵ کرد، پێشتریش ئەو چەکانەی لەدەستی شنگالیەکاندا بوو لێیان وەرگیرابویەوە بەرنامە داڕێژراو بوو بۆ کۆمەڵگەیی ئێزدیی، خەڵکی شنگال کەوتبوونە ئەو کەش و کێوە و کجان و ژنانی ئیزدیەکن بە کنیزی بردراون و پیاوەکانیشیان کۆمەڵکوژ کردون گوندەکان بەتەواوی وێران کران، خێزانەکان لە یەکتر دابڕێنران و زۆرێک لەو کەسانەش کە ڕزگاریان بووە، تووشی گرفتی دەروونی درێژخایەن بوون، لەگەڵ هەموو ئەم سەختی و ئاستەنگانەشدا، کۆمەڵگەی ئێزدی خۆڕاگرییەکی بێوێنەیان نیشان داوە، تاوەکو ئێستا ژنانی ئێمە لەدەستی داعش و ئەو وڵاتانەیە کەبەشداری ئەو کۆمەڵکوژی و فەرمانەیی شنگالیان کرد خەلکی شنگال خەلكێکی ڕەسەنیی خۆیانن ویستیان لەکۆمەڵگەیی شنگالدا بەتەواوی مۆرک و کولتووری شنگال بسڕنەوەکەلی یەزیدی هێندە خۆڕاگرن بەفەرمانی ٧٤هەمین کولتوور و زمان و ناسنامەیی خۆیان بپارێزن تائێستاش پارێزگاری لیدەکەن.
''لەولاتاندا ژنانی شنگال کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت''
ئەوەشیخستەروو، ژنانی ئێزدی تائێستا لەژێر دەستی داعشدا ماونەتەوە دەبێت مافی مرۆف و حکومەتی عێراق ونەتەوە یەکگرتووەکان شنگال بەجینۆساید بناسێنن لەجیهاندا، کاربکرێت بۆ ئەو ژن و منداڵانەی کە تائێستا لەژێر دەستی داعش و ئەو وڵاتانەی دەبینن ڕۆژانە دەردەکەون ژنانی شنگال لەوڵاتاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، گەلی کوردیش دەبێت لەناو بەرخۆدان و تێکۆشاندا بێت سازش نەکات لەسەر ژنانی شنگال کەئێستا لەناو بەرخۆدان و تێکۆشانێکی بێوێنەدان، کوشتنی بەکۆمەڵ گۆڕینی زۆرەملێی ئایین گەرانەوە بۆ سیستمی کۆن بە کۆیلەکردنی سێکسی و ڕفاندنی سیستماتیکی ژنان و منداڵانی ئێزدی کە تووشی توندوتیژی سێکسی قێزەوەن بوونەوە و لە بازاڕەکاندا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعشدا وەک کەسانی کۆیلە فرۆشران، ئەمە وەک جینایەتێک لە دژی مرۆڤایەتی ئەژمار دەکرێت کە لەلایەن داعیشەوە لەدژی ئەوان ئەنجامدرا.
''داعش دروستکراوی وڵاتە زلهێزەکانە''
لە کۆتایی قسەکانیدا سارا ڕەزا ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا و وڵاتە زلهێزەکان داعشیان دروست کرد، دەبێت لە ئەحمەد شەرعەوە سەیری بکەین کاتێک داواکرابوو، لەلایەن ئەمەریکاوە کەبڕێکی زۆر پارەیی دەدا کە بدۆزرێتەوە، دواتر هێیانە سەر تەختی دەسەڵات و کردیانە سەرۆکی سووریا، دەولەتە زلهێزەکان و ئە دەوڵەتانەی کورد بەسەریاندا دابەش کراوە دەستیان هەیە لەدروست کردن و بەخێوکردنی داعشدا، نەتوانراوە تائێستا داعشیان ڕادەست بکرێت، ئەو داعشانەش لەسووریادا لەژێر خۆبەڕێوبەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەبوون هەریەکە لەو ولاتانە داوایان کردنەوە بۆ ئەوەی بدرێتەوە بەولاتەکانیان بەڵام تاوەکو ئێستا حکومی سێدارەدانی داعشمان نەبینی بۆیە دروستکراو بەرنامە داڕێژراوە بۆ گەلی کورد، لەهەر کاتێکدا پێویستیان هەبێت هەتائێستا شنگال لەمەترسیدایەو ئەو مەترسیانە نەڕەویوەتەوە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەرچوار پارچەی کوردستان مەترسی هەیە قۆناغەکە وادەخوازێت کەداعش بهێلیتەوە بۆ ئەوەی وەک کارتێکی فشار بەرامبەر کورد بەکاریان بهێنن.