سارا تاوسی ڕۆژنامەنووسی ئێرانی بە گوماناوی گیانی لەدەستدا

ڕۆژنامەنووسی ئێرانی سارا تاوسی دوای گرتنی وێنەی کوڕی ڕەزا عارف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران کە بەشداری کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی کردبوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووسی ئێرانی سارا تاوسی وێنەی کوڕی ڕەزا عارف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی گرت، کە ڕۆژی ٣ی ئەیلول بەشداریی لە کۆبوونەوەی حکومەتدا کردبوو، دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وێنەکە ڕۆژنامەنووس سارا تاوسی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەی سارا تاوسی، حکومەتی ئێران لەبری ئەوەی هۆکاری بەشداریکردنی حەمید رەزا عارف لەو کۆبوونەوەیە بخاتەڕوو، ڕایگەیاند، لە کاتی کۆبوونەوەکەدا وێنەگرتن قەدەغە بوو، وێنەگر نەدەبوو وێنەکە بگرێت، ئەو کەسە جارێکی دیکە ڕێگەی پێنادرێت بەشداری کۆبوونەوەکان بکات.

 

دوو هۆکاری گیان لەدەستدان

 دوای ڕاگەیاندنی بەرپرسانی حکومەت، سارا تاوسی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، لە ڕاگەیەندراوی فەرمیدا سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ئەو ڕۆژنامەنووسە، هۆکارەکەی وەک کەوتنەخوارەوە لە شوێنێکی بەرزەوە هاتووە، بەڵام لە بەڵگەنامەی مردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا هۆکارەکەی وەک ڕووداوی هاتووچۆ تۆمار کراوە، گفتوگۆکان سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ئەو ڕۆژنامەنووسە بەردەوامن.