سامیە ساریخانی کە کوڕەکەی کوژرا، لە کارەکەی دوورخرایەوە

سامیە ساریخانی کە کوڕەکەی لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" کوژرا، ڕایگەیاند لە کۆمپانیای کەرەستەی پزیشکی کە تێیدا کاری دەکرد دەرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشگێرانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، فشارەکان و توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا زیاتر بوو.

 

لە پاش ئەو سەرهەڵدانە،  عیرفان ساریخانی دەشتی، چالاکوانی تەمەن ٢٢ ساڵ کە لە تاران دەژیا، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان بێسەروشوێن بوو، دوای سێ ڕۆژ تەرمەکەی لە نزیک شاری ئەجرود دۆزرایەوە.

 

سامیە ساریخانی دایکی عیرفان ساریخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و نووسیویەتی: ئەمڕۆ لەو کۆمپانیایەی کارم دەکرد دەرکرام.

 

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەو بنەماڵانەی پشتگیری ئەو شۆڕشەیان کرد ڕووبەڕووی چەندین توندوتیژی بوونەتەوە لەوانە دەستگیرکردن، دەرکردن و بێبەشبوون لە خوێندن.