ئیتاف رودان خەڵاتی "ژنان لە هەواڵەکاندا"ی بەدەستهێنا

ئیتاف رودان یەکەم ژنە، بەرپرسی رادیۆی کۆمەڵایەتی ئوردنییە لەو وڵاتە کە خەلاتی ژنانی لە هەواڵەکاندای لە وڵاتی ئیسپانیا پێبەخشرا

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری ڕادیۆی ئەلبەلەد لە ئوردن و جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی میدیای کۆمەڵایەتی ئوردن " ئیتاف ڕودان" یەکەم ژنە ئوردنییە کە سەرۆکایەتی ڕادیۆیەکی کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکەدا دەکات، کە لە ماوەی ١٥ ساڵی کارکردنی لە بواری ڕاگەیاندندا لە ڕادیۆ، کاری ڕۆژنامەگەریی خۆی لەسەر پرسەکانی ژنان و بەهێزکردنی تواناکانی ژنان چڕکردووەتەوە.

 

رودان بە پیرزکردن بۆ مافەکانی ژنان و بانگەشەکردن بۆ یەکسانی و شکاندنی بەربەستە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لەڕێگەی راپۆرتەکانییەوە ناسراوە کە بەردەوام کار لەسەر پرسە گرنگ و کاریگەرەکانی ژنان دەکات و توانیویەتی ڕۆڵێکی گرنگ لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بگێڕێت.

 

لە میانی کۆنگرەی جیهانی میدیای هەواڵی WAN IFRA کە لە ٢٨ بۆ٣٠ی ئەیلول لە زاراگۆزای ئیسپانیا بەڕێوەچوو، بەهۆی دەستکەوتەکانی لە کارکردنی لەسەر پرسەکانی ژنان ئیتاف بە تابلۆیەک ڕێزلێنانی پێبەخشرا و ڕۆژنامەنووس ئیتاف رودان وەک براوەی خەڵاتی سەرکردایەتی سەرنووسەری WAN IFRA Women in News Editor ی ساڵی ٢٠٢٠ ڕێزی لێگیرا.

 

ئیتاف ڕودان لە چاوپێکەوتنی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ ئەو مایەی شانازییە کە ئەو ڕێزلێنانەی پێبەخشراوە لە کاتێکدا کە میدیا ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبێتەوە، پێی وایە ئەو خەڵاتە بۆ ئەو و هەموو هاوکارە ژنەکانیەتی لە پیشەکەیدا و یارمەتیدەر دەبێت کە زیاتر پابەندبێت بە بەهێزکردن و یارمەتیدانی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسە ژنەکان بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورە.

 

پەیامی ئیتاف بۆ رۆژنامەنوسە ژنە گەنجەکان ئەوەیە کە کۆڵ نەدەن، خۆڕاگر و ئیرادەدار بە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو تەحەددیاتەکاندا، و بەدیهێنانی ئاواتەکانت.