سێ ژن لە باکوری کوردستان کوژران
لە تورکیا و باکوری کوردستان کە کۆمەڵکوژکردنی ژنان بەردەوامە، لە ماوەی٢٤ کاتژمێردا لە باتمان، ئەنتەپ و قەیسەری سێ ژن کوژران.
لە تورکیا و باکوری کوردستان کە کۆمەڵکوژکردنی ژنان بەردەوامە، لە ماوەی٢٤ کاتژمێردا لە باتمان، ئەنتەپ و قەیسەری سێ ژن کوژران.
ناوەندی هەواڵ
لە باتمان دۆغان دەمیر بە چەک هێرشی کردە سەر ماڵێک لە گەڕەکی چەملیتەپە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سوڵتان کارابولوت لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا، کار بۆ گرتنی دۆغان دەمیر دەستی پێکرد، بەڵام ئەو هەڵاتووە، لە ئەنتەپیش تەرمی ژنێک دۆزرایەوە و تاوانبار تا ئێستا نادیارە، لە ناوچەی تەلاس-ی قەیسەریش ژنێک بە چەقۆ کوژرا.
لێدوان لە سەنتەری مافی ژنانی باتمان
سەنتەری مافی ژنانی کۆمەڵەی باتمان لە ئەکاونتی میدیایی فەرمی خۆیدا بڵاویکردەوە: "دیسان ژنێکی گەنج لە لایەن ئەنجامدەر دۆغان دەمیر لە باتمان کوژرا، تا ئێستا تاوانبارەکە دۆغان دەمیر دەستگیر نەکراوە ئێمە داواکارین کە لێکۆڵینەوەکە بە شێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدرێت و ئەنجامدەرەکە دەستبەجێ لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، سوڵتان کارابولوت بەهۆی ئەوەی کە نەتوانرا پارێزراو بێت کوژرا ".
تەرمی ژنێک لە ئەنتەپ دۆزرایەوە
تەرمی ژنێک لە ناوچەی ئەنتەپ بێلکیز لە شوێنێکی چۆل دۆزرایەوە، دوای ئەوەی پۆلیس تەرمەکەی گواستەوە بۆ پزیشک دەستنیشانکرا کە ئەو ژنە تەمەنی لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا بوو، کە هیچ جۆرە زانیارییەکی لەسەر نەبوو، تەرمەکە بردرایە نوسینگەی پشکنینی پزیشکی بۆ ناسنامە و توێکاری. لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تاوانبارە یان تاوانبارانە کراوە کە ژنەکەیان کوشتووە.
سەهیندەر کاراکولاک لە قەیسەری کوژرا
لە ناوچەی تەلاس-ی سەر بە قەیسەری، کوڕێک بەناوی بەسرەی کاراکولاک بە چەقۆ سەهیندەر کاراکولاک-ی کوشت، ژمارەیەک پۆلیس و پزیشک ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران، دوای کاری لێکۆڵەرەوەکانی دیمەنی تاوانەکە، تەرمی سەهیندەر بۆ توێکاریی گوازرایەوە و تاوانباری ئەو کۆمەڵکوژییە لە شوێنی ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.