عێراق داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕزگارکردنی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە وشکەساڵی

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند، عێراق داوای هاوکاریی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئەوەی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا لەناو نەچن.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند، عێراق داوای هاوکاریی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئەوەی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا لەناو نەچن.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ڕزگارکردنی دیجلە و فورات پێویستی بە دەستێوەردانێکی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە، "پێویستمان بە هەوڵی هەموو دۆستان لە وڵاتان و ڕێکخراوەکان هەیە بۆ یارمەتیدانی عێراق لەم کاتەدا کە هەردوو ڕووبارەکە خاوەنی مێژوویەکی دێرینن لە ناوچەکەدا."

 

حکومەتی عێراق ستراتیژییەکی کەشوهەوای داڕشتووە بۆ ساڵی ٢٠٣٠ کە بریتی دەبێت لە کەمکردنەوەی دەردانی گازە پیسکەرەکان بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ژینگە، هاندانی جووتیاران کە تەکنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن بەکاربهێنن لە ڕێگەی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە، ئەنجومەنێکی دامەزراندووە کە ستراتیژیەتێک بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو دابڕێژێت.

 

هەروەها حکومەت پلانی پڕۆژەیەکی هەیە بۆ پاڵاوتن لابردنی خوێ لە ئاوی دەریایی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ئاو لە هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات.

 

هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات سەرچاوەکانیان لە ٨٠ کیلۆمەتر لە یەکترەوە دوورن لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا و بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات بە باکووری سوریا و عێراقدا دەڕۆن تا سەری کەنداوی فارس.

 

درێژی ڕووباری فورات نزیکەی ٢٨٠٠ کیلۆمەتر دەبێت، ڕووباری دیجلە درێژییەکەی نزیکەی ١٩٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.