ڕووسیا ٤٧٧ منداڵی ئۆکرانی کوشتووە

سوپای ڕووسیا تا ئێستا ٤٧٧ منداڵی لە ئۆکرانیا کوشتووە و ٩٥٥ منداڵی دیکەش بریندار بوون، چەندین منداڵیش برینداربوون و دەستدرێژییان کراوەتەسەر.

ناوەندی هەواڵ

 

سوپای ڕووسیا تا ئێستا ٤٧٧ منداڵی لە ئۆکرانیا کوشتووە و ٩٥٥ منداڵی دیکەش بریندار بوون.

 

تا ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣، زیاتر لە هەزار و ٤٢٣ منداڵ لە ئۆکرانیا بەهۆی دەستدرێژییە چەکدارە تەواوەکانی ڕووسیا زیانیان بەرکەوتووە، بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی داواکاری گشتی نەوجەوانان، ٤٧٧ منداڵ کوژراون و زیاتر لە ٩٥٥ منداڵیش برینداربوون.

 

زۆربەی منداڵان لە ناوچەی دۆنێتسک کوژراون یان برینداربوون کە ژمارەیان ٤٥٢ منداڵە، ناوچەی خارکیڤ  ٢٧٥ منداڵ، ناوچەی کیێڤ ١٢٨ منداڵ، ناوچەی خەرسۆن  ٩٤ منداڵ، ناوچەی زاپۆریژژیا  ٨٩ منداڵ، ناوچەی میکۆلایڤ  ٨٨ منداڵ، ناوچەی چێرنیهیڤ   ٦٩ منداڵ، ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک ٦٧ منداڵ، ناوچەی لوهانسک  ٦٦ منداڵ.

 

لە ٢٩ی نیساندا دەرکەوت کە دوو منداڵی دیکە لە شاری ئومان لە ناوچەی چێرکاسی لە هێرشێکی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەیەکی شوقەیی لە ٢٨ی نیساندا کوژراون، لە هێرشەکەدا ٢٣ کەس کوژراون کە شەش منداڵیان تیادابووە.

 

لە ٢٨ی نیساندا، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ڕووسیا بۆ سەر میکۆلایڤ، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بریندار بوو، لە ٢٩ی نیساندا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە تۆپبارانی دوژمن لە شاری مالۆتارانیڤکا لە ناوچەی دۆنێتسک بریندار بوو، بە وتەی خانمی یەکەمی ئۆکرانیا ئۆلینا زێلێنسکا، زیاتر لە ١٩ هەزار منداڵی ئۆکراینی لە دیلێتی ڕووسیادان.