ریهام حەسەن: سوپای عێراق ناتوانێت ئاسمانی شەنگال بپارێزێت

ریهام حەسەن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال دەڵێت: "ئیرادەی خەڵک لە هێرشەکان گەورەترەو با گەلەکەمان هۆشیار بێت، گەورەترین هێز هێزی گەلە".

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢١ی کانونی دووەم دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر شەنگال و فەرماندەکانی یەبەشە، بە ناوی ئازاد ئێزدی و شەڕڤانێکیش بە ناوی ئینڤەر تۆلهەڵدان، شەهید بوون و دوو شەڕڤانی یەبەشەش برینداربوون.

 

هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال ڕیحام حەسەن سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییە لێدوانێکیداو وتی: "ئەوانەی لە دژی داعش بەرخۆدانیان کردووە، داعشیان تێکشکاند و شەنگالیان پاراستووە دەکرێنە ئامانج، ئێستا سوپای عێراق لەنێوان هەموو ماڵێک جێگیر بووە و دەڵێت ئێمە شەنگال دەپارێزین، بەڵام ناتوانن ئاسمانی شەنگال بپارێزن ئەوان باسی شکۆی دەوڵەت دەکەن، بەڵام ناتوانن یەک لێدوان بدەن ئایا بەو شێوەیە شەنگال دەپارێزن؟ شەنگال بە ژن و پیاوەکانی خۆی بەرگری لەخۆی دەکات".

 

باسی لەوەشکرد کە گەورەترین هێز هێزی خەڵکە با خەڵک هۆشیار بن بەهۆکاری پوچ شەنگال دەکەنە ئامانج حکومەت هێزی خۆی دەهێنێتە شەنگال و دەڵێت ئێمە هاتووین بۆ پاراستن، بەڵام ناتوانین یەک قسەش بکەن، دەشڵێت: "ئێمە وەک ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال دەڵێین، کە هەرچەند هێرش بکرێت ئیرادەی گەلەکەمان لەو هێرشانە گەورەتر دەبێت هەرگیز ناتوانن کۆمەڵگەی ئێزدی لەناوببەن و بەرژەوەندییە سیاسییەکانیان لە شەنگالدا پێکبهێنن".