گواستنەوەی زیندانیانی ژن لە زیندانی تاران بۆ ئێڤین

زیندانیانی سیاسی ژن کە لە زیندانی تارانی گەورە زیندانی کراون، بە هۆکارێکی نادیار بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

چەند ڕۆژ دوای گواستنەوەی ژنانی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی قەرچەک ڤه‌رامین بۆ زیندانی ئێڤین، زیندانیانی سیاسی زیندانی تارانی گەورەش دوێنێ، ٢٤ تەمموز بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ٤٠ زیندانیانی سیاسی زیندانی تارانی گه‌وره‌ به‌ یه‌كجار به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت گوازرانه‌وه‌ بۆ بەندی ٦ زیندانی ئه‌ڤین، لەگەڵ ئەوەشدا سنوردارکردنی وەک پەیوەندی تەلەفۆنی لە دەرەوەی زیندان بۆ ئەو زیندانیانە سەپێندرا.

 

بە وتەی ئارەش سادقی زیندانی سیاسی پێشوو، ئەم گواستنەوەیان بە ئامانجی سەپاندنی سنووردارکردن بەسەر زیندانیانی سیاسیدا ئەنجامدراوە، لە نێوان شتەکانی تردا ئاماژەی بە سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتن بە تەلەفۆن لە زیندانی ژنانی ئێڤین کردووە، هەروەها باسی لە یەکتر بەستنەوەی بەشی ژنان و بەشی شەشەم کرد لەگەڵ بەشی ٢٠٩ی سەر بە وەزارەتی ڕاگەیاندن، ئەمەش وا دەکات لە یەک کاتدا فشار و سنووردارکردنەکان ئاسانتر بکرێت.

 

٢ی تەمموز لە رووداوێکی هاوشێوەدا سەرجەم زیندانیانی سیاسیی زیندانی قەرچەک ڤه‌رامین بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.