دایکانی ئاشتی: با هەموو مرۆڤەکان دەنگی ئاشتی بن

دایکانی ئاشتی کە پێشەنگەکانی خەباتی ئاشتین، سەرەڕای گۆشەگیری بەردەوامن لە خەباتی خۆیان، بە بۆنەی یەکی ئەیلول کە ڕۆژی ئاشتی جیهانییە، دایکان داوایان لە هەموو خەڵکی جیهان کرد دەنگی ئاشتی بن.

پێلین ئۆزکاپتان

 

ناوەندی هەواڵ - ١ی ئەیلول، ڕۆژی ئاشتی جیهانییە، لە ساڵی ١٩٨١ەوە وەک ڕۆژی دژ بە شەڕ بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەوروپا، خەڵک لە زۆر شوێنی جیهانەوە لە پێناو ئاشتیدا تێدەکۆشن و دەنگیان بەرز دەکەنەوە دژی ئەو ڕژێمانەی، پێداگری لەسەر شەڕ دەکەن.

 

دایکانی ئاشتی پێشەنگەکانی خەباتن بۆ ئاشتی، ئەوان ڕووناکی و هێمای خەباتی ئاشتیی ژنانن، ساڵانێکە لە ڕێگای ئاشتیدا چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، گولەر بوگدار و سوڵتان بۆزکورت دوو لەو دایکانەن کە تەمەنیان لە شەڕی دژ بە ستەمدا بەسەر بردووە، ئەوان باس خەباتی خۆیان لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تا ئێستا دەکەن.

 

"هەموو ئەو شتانەی بەسەر ئێمە هات، دەرئەنجامی شەڕە"

گولەر بوگدای لە ئامەدەوە ڕایگەیاند کە هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویانداوە دەرئەنجامی شەڕە و وتی: کاتێک ماڵەکەمان لە ئامەد بوو لە ساڵی ١٩٩٣، منداڵەکەم لەم خەباتەدا گیانی لەدەستدا، چووم تەرمەکەیم وەرگرت و خۆم ناشتم، دوای ئەوە هەمیشە لە ژێر هەڕەشەدا بووین، دوو ساڵمان وەک کابوسێک بوو، پرۆسەکە زۆر خراپ بوو، هەموو ڕۆژێک لە شەقامەکانی بەردەم ماڵەکەماندا، خەڵک بە 'کردەوەیەکی ڕوون نەکراوە' دەکوژران، لە واقیعدا کارەکانیان ڕوون بوو، لە قوتابخانەکاندا حیزبی کۆنترا هەبوون، ساڵی ١٩٩٥ هاتین بۆ ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی هیچ شتێک بەسەر منداڵەکانماندا نەیەت، گوتمان ساڵێک دەمێنینەوە، بەڵام گوندەکان چۆڵ کران و شارەکان گەمارۆ دراون، هەر بۆیە نەهاتینەوە و ساڵێک بوو بە ٢٧ ساڵ.

 

"هەرگیز حکومەتێکی وامان نەبینیوە"

گولەر بوگدای وتی کە کۆچ بۆ ئەو ئەشکەنجەیە و تەنها خەبات ئەوی هێشتووەتەوە، وتیشی: ئێمە بینیمان لە ١٢ی ئەیلولدا خەڵک هەڵواسران، خەڵکێکی زۆر دەستگیرکران، کارەکانی حیزبی کۆنترا، نەورۆز قەدەغە کراو، کۆمەڵکوژی، هیچ ئازارێک نییە کە تووشی نەبووبین، بەڵام هێشتا بەرەنگاری بووینەوە.

 

گولەر بوگدای باسی ئەو شتانەی کرد، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپەدا ڕوویانداوە و وتی: هەموو سیستمە دەسەڵاتدار و حوکمڕانییەکان قووڵ و گەندەڵن، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئاکەپە، خۆشبەختی خۆمان دەهێنینە ئەو ساڵانەی ڕابردوو، کە زۆر خراپتر بوون، ئەمە خراپترە لە خراپە، سەرۆکێک بەو کەسانە دەڵێت کە گلەیی لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکەن، دەزانن فیشەکێک چەندە؟ پێویستە شەڕ بەپێی مەرجەکانی پرۆسەکە بگۆڕێت، بەڵام ئەمە وا نییە، هیچ مافێکی کورد قبوڵ نەکراوە، عەقڵیەتی جەهەپە هەر وەک خۆیەتی، پەروەردە بە زمانی کوردی ناناسن، ئێمە هەرگیز حکومەت و سیستەمێکی وامان نەبینیوە، هەموو شتێک سنووری خۆی تێپەڕاندووە و پێویستە خەڵک بە بوێری و شانازییەوە دژی بوەستنەوە.

 

گولەر بوگدای بە وتنی ئاشتی؛ بۆ هەموو برسییەکان و هەژاران و زیندانەکان و هەموو خەڵک پێویستە وتی: لە یەکەمی ئەیلولدا کە ڕۆژی جیهانی ئاشتییە، ئەم وڵاتە و هەموو ئەو وڵاتانەی جیهان کە لە شەڕدان پێویستیان بە ئاشتییە، ئاشتی زیاتر لە نان و ئاو پێویستە، بۆیە شەڕ تەنها وێرانکارییە، داوا لە هەموو خەڵکی وڵاتەکەمان دەکەم، کەسانێک کە خۆیان بە مرۆڤ، ڕۆشنبیر، نووسەر، نیگارکێش، سۆسیالیست، ژن، دایک، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناودەبەن، یەکگرتوو بن، لە یەکی ئەیلولدا با دەنگی یەکتر بن، دەنگیان بەرز بێتەوە، گوێی ئەو کەسانە بکەنەوە کە ئاشتییان دەوێت.

 

"ئەگەر عەقڵمان لەدەست نەداوە، ئەوە لە سایەی خەباتە"

سوڵتان بۆزکورت خەڵکی قۆسەری ماردینە ڕایگەیاند کە کچەکەی لە منداڵیدا تووشی توندوتیژیی دەوڵەتی بووە و وتی: کچە ١٤ ساڵانەکەم دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ بێسەروشوێن بوو، دوای ئەوەی خرایە بەردەم دادگا، بۆ ماوەی ٢٠ مانگ زیندانی کرا، لە ساڵی ١٩٩٩ جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە و سەرپێچی بۆ کرا، ئەزموونی کۆچی زۆرەملێی سوڵتان بۆزکورتیش لە ساڵانی نەوەدەکاندا ڕوویداوە، باسی ژیان بەم شێوەیە دەکات:

 

"لەو ڕۆژانەدا گوندەکان دەسوتێنران و چۆڵ دەکران، دڕندانە بوو، ٢٤ کاتژمێریان پێداین تا گوندەکەمان بەجێبهێڵین، ڕێگاکانی گوندەکە قیرتاو نەکرابوون، کاتێک بارهەڵگرەکانی کاڵاکان بەلایدا تێدەپەڕین، بەهۆی تۆزەوە چاوەکان نەیاندەبینی، هێشتا ئەو تۆزەم لەبەردەم چاومدایە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٤ هاتمە ئیزمیر، بەڵام ناچار بووین بچینە ئەستەنبوڵ، هەموو ئەو شتانەی بەسەر ئێمەدا هات، زەبر و زەنگ بوو، ئەگەر تا ئێستا عەقڵمان لەدەست نەداوە، ئەوە لە سایەی خەباتدایە، وتەی "بەرخۆدان ژیانە" خەباتمان ئەم مانایەی هەیە، ئێمە ڕێگای بەرخۆدانمان هەڵبژارد و بەم شێوەیە ژیاوین، سەردەمی چیلەر سەردەمی دڕندەیی بوو، کەسانی بێسەروشوێن، کوشتنی ڕوون نەکراوە، توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵک لە ژێر دەستبەسەردا هەبوون، پاشان ئاکەپە لە ساڵی ٢٠٠٢ هات، ئەم دەسەڵاتە لە ڕێگەی ئایینەوە خەڵکی قۆستەوە، بەکارهێنانی ئایین شتێک بوو کە ناسراوە، چونکە پێشتر ئەنجامدرابوو، ساڵانێکە چەوسێنراوین، بەڵام خەباتی گەلی کورد کۆتایی نەهات، ئۆپۆزسیۆن گەورەتر بوو، ئێمە زۆر شەڕمان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، زۆر دڵخۆش بووین کاتێک هەڵوەشایەوە، بەڵام ئەمجارەیان سزای قورسیان هێنا، هیچ شتێک باشتر نەبوو.

 

"ئاشتی بۆ ژنان گرنگترە"

سوڵتان بۆزکورت ئاماژەی بەوەدا کە ئاشتی بۆ ژنان گرنگترە، یەکسانی لە کۆمەڵگادا بوونی نییە و وتی: ئێمە ٥٠ ساڵە خزمەتی ماڵەکانمان دەکەین، بەڵام لەبەر ئەوەی بیمەمان نییە، هیچمان بەدەستەوە نییە، ژنان هەمیشە ستەمیان لێدەکرێت، حسابیان بۆ ناکرێت، بە دەسەڵاتی ئاکەپە، ئەم دۆخە خراپتر بوو، لە ئیسلامدا ژن بە نەبوونی دادەنرێت، بە گوتەی ئەوان ئایین وا دەڵێت، بەڵام لە قورئاندا شتێکی لەو جۆرە نییە، ئەگەر ژنت نەبێت ناتوانی بێیتە ئەم دونیایە، ژن سەرکردایەتی خێزان دەکات، خزمەت بە نیشتمان و گەل دەکات، بەڵام هیچ بەهایەک نابینێت، ئەمەش بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕاستە.

 

"ئەگەر بمرین با مردنی شەرەفمەندانە بێت"

سوڵتان بۆزکورت وتی: ئاشتی تەنیا بۆ کورد پێویست نییە، دەنگی شەڕ لە هەموو جیهانەوە دێت، ئیمپریالیستەکان خاوەنی خوێنن، ئاکەپە بە برسێتی سزای خەڵک دەدات، ئەو کەسانەی دەنگ بەرز دەکەنەوە دەیانگرێت و دەیاکوژێت، دەبێت ئەوە بزانین کە ترس بۆ پەلەکردن سوودی نییە، هەموو شتێک بە بوێری دەتوانێ ڕووبدات، ئەگەر ژن وێری نەبێت ناتوانێت خۆی بپارێزێت، با کۆمەڵگە دەستی بخاتە ژێر بەردەوە و بە شەرەفەوە بمرین.