رەشەن رەسوو برایم وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی ڕاپەڕین دەستبەکار بوو
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، رەشەن رەسوو برایم وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی ڕاپەڕین لە شارۆچکەی ڕانیە دەستبەکار بوو.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، رەشەن رەسوو برایم وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی ڕاپەڕین لە شارۆچکەی ڕانیە دەستبەکار بوو.
هاوکات، لە ئەمساڵدا هەشت ژن لە شارەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە پۆستی باڵایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
جێگای ئاماژەیە، ناوی ئەو ژنانەی لە ئەمساڵدا پێگەی باڵایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بریتین لەوانە:
نوخشە ناسیح پارێزگاری هەلەبجە
شایی ئاوات بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی
ڕۆزا ڕەئوف بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی
شیرین مەحموود قائیمقامی قەرەداغ
نەرمین حەمەخان بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە
نووریە عەبدول مەجید بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی گەرمیان
بوشرا ئیبراهیم بەڕێوەبەری بانکی کفری
ساوێن سەڵاح بەڕێوەبەری ژینگەی ڕاپەڕین
رەشەن ڕەسو برایم بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی راپەڕین