لە کۆتا دانیشتنی کۆنفرانسی ژنان باس لە چارەسەری کێشەکان دەکرێت

ئەو ژنانەی بەشداری سێهەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنانیان کردووە ڕایانگەیاند کە هیچ گەڕانەوەیەک بۆ دواوە نییە و جەختیان لە گرنگی هاوکاری بۆ ڕزگارکردنی ژنانی کرێکار کردەوە.

زهور ئەلمەشرەقی

 

تونس- کارەکانی دوایین دانیشتنی سێیەمین کۆنفرانسی جیهانیی ژنان کە لە تونس بەڕێوەدەچێت دەستیپێکرد. ژنانی وڵاتە جیاوازەکانی جیهان تاوتوێی دوایین پێشنیارەکان دەکەن.

 

توركیه ئەلشەیبی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی گوندنشینی ملیۆنی قسەی بۆ نوژنها کرد و ڕایگەیاند، لە کۆنفرانسەکەدا نزیکەی ٣٠٠ ژن لە سەرانسەری جیهان کۆکرایەوە بۆ دەستنیشانکردنی دۆخی ژنان و وتی: هیوادارم ئەنجامی کۆنفرانسەکە ببێتە هۆی هیوا بۆ ژنانی جیهان، هیوادارین ئەم کۆنفرانسە یارمەتی ژنانی گوندەکان و ژنانی جووتیاران و کرێکاران بدات و هەماهەنگی نێودەوڵەتیش بەردەوام بێت بۆ باشترکردنی دۆخەکەیان و بەرەوپێشبردنی واقیعی سەختیان. کاتی ئەوە هاتووە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ ژنانی جیهان.

 

مینۆ دی سیلڤا ڕێکخەری ئاسیا وتی: هەموومان ڕووبەڕووی یەک کێشە دەبینەوە، ئێستاش زانیاری زۆرمان لەسەر ئەو کێشانە هەیە. دوای ناسینی ئەم کێشانە دەبێت بڕیار بدەین بەسەریاندا زاڵ بین، کەمیان بکەینەوە، یان ڕێگری بکەین لە ڕوودانی لە داهاتوودا. زۆر ژن هەن کە تووشی توندوتیژی سێکسی یان دەستدرێژی بوونەتەوە، کاتی ئەوە هاتووە ئێمە دەسەڵاتمان هەبێت بۆ ئەوەی بوەستین و لە دژی بجەنگین.