"ڕێگە نادەین چالاکییە کوردییەکان تاوانبار بکرێن"

کاردانەوەکان لە دژی ئۆپەراسیۆن لە سەر مەد-دەر، پایز پەرتوک و یەکێتی ئەنکا لە زیادبووندایە، ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، ئامانجەکە زمانی کوردییە، بە خەباتی کوردی ڕێگە نادەن چالاکییەکان بۆ زمانی کوردی تاوانبار بکرێن.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- لە٢٤ی ئەیلوولدا، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە ناوەندەکەی ئامەد بوو، کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا/مەد - دەر، پایز پەرتوک و یەکێتی هونەر و پەروەردەی زمانی ئسنکا و زۆرێک لە لە ماڵەکاندا، ٣٠ کەس دەستبەسەر کران، لە وانە ٢٩ کەس ئازاد کران، ڕیفەت ڕۆنی، هاوسەرۆکی پێشووی مەد - دەر، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" دەستگیرکرا.

 

ئەوانەی لە داواکاری گشتی دەستبەسەر کرابوون؛ پرسیاری "بۆچی بلیتی شانۆی کوردیت وەرگرتووە؟" و "بۆچی منداڵەکانتان دەنێرن بۆ خوێندنی کوردی؟" کرابوون، بەمەش داوا کرا کە چالاکی دامودەزگا کوردییەکان بە تاوان بناسرێت.

 

چالاکیی دیموکراتیک و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان وەک بەڵگەی تاوان لەدۆسیەکە بیندران، پەروەردەکاران و پارێزەران کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو ڕووداوە هەبوو و ڕایانگەیاند، وانە و پەرتوکی زمانی کوردی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کراوەتە ئامانج.

 

"ئەوەی لە توانایاندایە دەیکەن بۆلە ناوبردنی گەلی کورد"

سەرنووسەری کوردی گۆڤاری'ژن" ئاریەن، ئاماژەی بەوەدا کە لە تورکیا یاساکانی کودەتا جێبەجێ دەکرێن نەک سیستەمی یاسایی وتی: دەوڵەتی تورکیا لەسەر بنەمای یاسا دانەمەزرا و ئەم وڵاتە بەیاسای کودەتا بەڕێوە دەچێت، لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا خراپتر بووە، هەوڵ دەدەن بە بڕیار و ڕێساکانی دەوڵەت کۆمەڵگە کۆنتڕۆڵ بکەن، لەم دواییانەدا زۆر شتمان بەسەر بردووە، فشارەکان لەسەر گەلی کورد و زمانی کوردی زیاتر بوون، دەوڵەت بە سیاسەتێک کە لە کۆمەڵگەدا قبوڵ ناکرێت، بەرەو پرۆسەی مافیابوون ڕۆشتووە، نایەوێت ئەم سیاسەتە ئاشکرا ببێت، لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا خراپی زۆر هەیە، توڕەیی خەڵک بەرامبەر ئەم پرۆسەیە زۆر گەورەیە، بەڵام هۆشیاریش هەیە، دەبینین هەر جارێک کاردانەوەکانی کۆمەڵگە زیاد دەکات و بەئاگابوونەوە ڕوودەدات، گەلی کورد دەکرێتە ئامانج. هێرش بۆ سەر کولتوور و زمانی کوردی بۆ بێدەنگکردنی خەڵک دەکرێت، لە ماوەی ساڵێکدا فشارێکی زۆر لەسەر زمانی کوردی دروست بوو، ١٠٠ ساڵە دەوڵەت بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد هەموو هەوڵێک دەدات، دەیویست گەلی کورد بەتەواوی لەناو ببات، دوای ئەوەی تێگەیشت کە لەڕووی جەستەییەوە ناتوانێت ئەم کارە بکات، ڕووی لە کولتوور و ناسنامە و زمان کردی، هەوڵ دەدات ئەم سیاسەتانە بەدیبهێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە سیاسەتەکانی خۆی بە پێی لەناوچوونی گەلی کورد بونیاد دەنێت، هەروەها هەوڵ دەدات بەم شێوەیه کۆمەڵگەکەی سەرکوت بکات، ئەوان دەیانەوێت کەسانێک کە دەڵێن 'ئێمە کوردین' بە پێی ئەو سنوورانەی دەوڵەت دایناوە بژین، خەبات و کارکردنمان لە دژی ئەو سیاسەتانە بەردەوام دەبێت.

 

"تەنها کێشەیەک کە هەیانبوو وێنەی کوردی و پەرتوکی کوردی بوو"

ڕەبیعە قارایل، خەباتکاری  پێشووی پایز پەرتوک، کە ماوەی ٤ ڕۆژ دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرا، ڕایگەیاند، پڕۆسەکە بەتەواوی نایاسایی بووە، بەرهەمی زمانی دایک و پەرتوکی کوردی بەو پرسیارانە کراونەتە ئامانج وتی: کاتێک باسمان لەم بابەتە کرد، کاردانەوەکانمان بەرەوڕوو بووەوە، بەڵام ناوەڕۆکی دۆسیەکە بەتەواوی لەسەر بەتاوان کردنی کوردی ئامادەکرابوو، هەموو ئەو هاوڕێیانەمان کە پەروەردەی زمانی کوردییان دەدا دەستبەسەر کران، هەر بۆیە لە کاتی وەرگرتنی لێداونەکانیاندا  کەسمان نەبینی کە وەڕگێریان بۆ بکات، کاتێک ئێمە ئەمەمان دەوت، پاسەوانەکان دەیانوت:" ئێمە هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ کوردیدا نییە، کوردمان خۆشدەوێت". لەڕاگەیەندراوی داواکاری گشتیدا هیچ تۆمەتێکی بەرچاو نەبووە، لە داواکاری گشتی پرسیاری پەرتوکی کوردی و کرێکارانی کۆمەڵەیان لێکردین، سەرەڕای ئەوەی کە  بەڵگەیەکیش بەرچاو نییە، هەوڵیاندا کار لەسەر زمانی دایک، وەک تاوان نیشان بدەن، پاساودانی پەروەردەی زمانی دایکی بەتەنها ڕەوا نەبوو، چوار ڕۆژ هەموو مافەکانمان پێشێل کرا، لەم بارودۆخەی ئێستادا بینیمان شتێک بە ناوی دادپەروەری و دیموکراسی بوونی نییە، کاردانەوەمان بەرامبەر ئەمە هەیە، بەردەوام دەبین لە پاراستن و بەرگریکردن لە زمانەکەمان لە بەرامبەر ئەم پرۆسەیە.

 

"سیاسەتێکی دوو ڕووی جێبەجێ دەکرێت"

نیهال یانیک باسیلەوەکرد، دەسەڵات سیاسەتێکی قێزەون بەڕێوە دەبات، کاتێک بیانەوێت بە کوردی پڕوپاگەندە دەکەن، بەڵام کاتێک نایانەوێت خەڵک بە ئۆپەراسیۆن دەترسێنێن، نیهال یانیک ڕایگەیاند کە ئەوان لە دژی ئەو سیاسەتانە درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن، وتی: بەداخەوە ڕووبەڕووی هێرشی نوێ دەبینەوە دژی کاری زمانی دایک، ئێمە لەبەردەم ڕێباز و شێوازێکی نادادپەروەرانەداین، هاوڕێکانمان کە بە زمانی دایکی وانەیان دەوتەوە، چەند ڕۆژێک بەبێ هیچ یاسایەک لە ژێر چاودێریدا ڕاگیران، وەک گەلێک بەردەوام دەبین لە پاراستنی زمان و ناسنامەمان، دەسەڵات و لایەنگرانیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا لە هەموو شوێنێک بە زمانی کوردی پڕوپاگەندە بڵاودەکەنەوە، ئەوان بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی پیس، ئێمە جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە دژی ئەو سیاسەتانەین و قبوڵیان ناکەین، تا تەواوبوونی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەو بوارەدا، دەبێت کۆتایی بە سیاسەتی قێزەون بێت.

 

"ئەو سزایەی کە دراوە خۆی لە خۆیدا پێشێلکارییە"

پارێزەر ڕوشەن سەیدائۆغڵو ئاماژەی بەوەدا، هیچ بەڵگەیەکی بەرچاو لە بابەتی تۆمەتبارکردندا نییە، لە سەرەتای پرۆسەکەوە بەبێ دادپەروەری مامەڵە کراوە وتی: هەم دەستبەسەرکردنەکە و هەم پرۆسەکە لەژێر چاودێریدا زۆر قورس بوو بۆ بریکارەکانمان، بەهۆی سنووردارکردنەکانەوە نەمانتوانی بزانین بریکارەکانمان بەچی تۆمەتبار دەکرێن، لەڕێگەی ئەو پرۆسەیەی کە بەلێدوانی داواکاری گشتی دەست پێدەکات، فێر دەبین کە سزا بنەڕەتییەکان چین، لە ناوەڕۆکی دۆسیەکەداهیچ شتێک نییە، داوا کرا کە لێدوانی شایەتحاڵە نهێنییەکان و چالاکییە دیموکراسیەکان بابەتی لێپێچینەوە بێت، بەرهەمەکانی زمانی دایک دیسان بەرهەمی ژنانە کە پێویستی ڕاستەوخۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیکن، پێویستە دامەزراوەکانی یاسا بیانپارێزن، لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەبینین کە هەندێک شت گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە، بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی کار لەسەر زمان و کارە مەدەنییەکان دەکەن، ئەو کارانە بە دەستی دادگا ئاستەنگییان بۆ درووست دەکرێت.